ئاگرین هه‌ولێر:
به‌شی هه‌وه‌ڵ:
ده‌زگای راگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان خاوه‌نی قه‌باره‌یه‌کی گه‌وره وئاڵۆزه وپتر له 3000 که‌س له ده‌زگایه مووچه وه‌ر ده‌گرن.له سه‌رووی ئه‌م ده‌زگایه که‌سێک هه‌یه به ناوی سه‌رۆ قادر که به‌رپرسی راگه‌یاندنی پارتییه و هه‌مووشمان باش ده‌زانین که سه‌رۆ سه‌ره‌تا شیوعی بووه ودواتر پارتی کریویه‌تی و بۆته پیاوی پارتی و ئێستا خۆی لکه هه‌موو که‌س پێ پارتی تره وبه‌رده‌وام باس له گه‌وره‌یی پارت ده‌کات ،چونکه ده‌زانێت که نانێکی باشی تێدایه وئه‌گه‌ر پارتی نه‌بێت که‌س حیسابی یه‌ک دینار بۆ وشه‌کانی ناکات.
من ماوه‌یه‌کی زۆره له ناو راگه‌یاندنی پارتی ئیش ده‌که‌م و باش ده‌زانم له‌و گه‌نده‌ڵخانه‌یه دا چ رووی ده‌دا و کێ ئێش ده‌کا و کێ ده‌یخوا.
ئه‌گه‌ر به یه‌که یه‌که‌ی ئه‌و که‌سانه دابێم که راگه‌یاندنی پارتی به‌رێوه ده‌به‌ن ئه‌وا شانامه‌یه‌ک ده‌نووسرێت وکه‌س له تاقه‌تی دانییه بیخوێنێته‌وه،بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌م به که‌می به‌ڵام به چڕی باس له‌و گه‌نده‌ڵخانه‌یه بکه‌م.
مه‌کته‌بی راگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
ده‌زگایه‌کی گرنگی پارتییه که پاره‌یه‌کی زۆری بۆ ته‌رخان کراوه وکۆمه‌ڵێک ده‌زگای راگه‌یاندن له خۆ ده‌گرێت.وه‌ک سه‌ته‌لایتی کوردستان وده‌نگی کوردستان وتهلهفیزیونی زاگرۆس و رۆژنامه‌ی خه‌بات وئاژانسی دهنگو باسی په‌یامنیر ورۆژنامه‌ی هه‌ولێر و گۆڤاری گوڵان که ئه‌مانه راگه‌یاندنی کوردی پارتی له خۆ ده‌گرن ،ڤیا له‌مه رۆژنامه وگۆڤار به زمانی عه‌ره‌بی وئینگلیزی بڵاو ده‌کاته‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که راستی بی ئه‌وه‌یه که ئێستا راگه‌یاندنی پارتی بۆ سه‌رۆ قادر وجه‌ماعه‌ته‌که‌ی بۆته کۆمپانیایه‌کی گه‌وره بۆ پاره په‌یداکردن،ڤگه له‌مه بۆته شوێنی فه‌ساد و رۆژانه ته‌عدا ده‌کرێته سه‌ر کچان و ئافره‌تان که له رێی دهڵالهکانیانهوه دێنه ناو ده‌زگاکان و به‌رپرسه‌کان کاری سیکسیان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن،ئه‌مه پێکهاته‌ی ئه‌و راگه‌یاندنه‌یه که پارتی شانازی پێوه ده‌کا.
شه‌خسی سه‌رۆقادر ئێستا له‌و په‌ڕی خۆشگوزه‌رانی دایه و هه‌رگیز بیری له‌وه نه‌ده‌کرده‌وه رۆژێک له رۆژان ببێته مه‌لیک و له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات دانیشی و ئیهانه به خه‌ڵکی کوردستان بکات و پێیان بڵێت:سه‌گ وکه‌س بۆی نه‌بێت مه‌حکومی بکات!
سه‌رۆ کۆمه‌ڵێک که‌سی له مه‌کته‌بی راگه‌یاندن له ده‌وری خۆی کۆکردۆته‌وه که یه‌ک له‌یه‌ک گه‌نده‌ڵتر و بی مۆڕاڵترن وخاوه‌نی هیچ سه‌قافه‌تێک نین و به بینینی ئافره‌تێ له سه‌رسام ده‌بن وهه‌موو وجودیان بۆته پاره و ...هتد.
که‌سانی وه‌ک ئاریان فه‌ره‌ج و نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ وفواد سه‌دیق و سالار عوسمان وته‌حسین دۆڵه‌مه‌ڕی و عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی ونیاز لاجانی و کاروان ئاکره‌ی که‌ئێستا حیسابی خۆی له مه‌کته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندن جیا کردۆته‌وه و سه‌ربه مه‌کته‌بی سه‌رۆکه!دیاره ده‌زانی که مه‌کته‌بی راگه‌یاندن چ گهندهڵخانهیهکه بۆیه یه‌ک سه‌ره خۆی له سه‌رۆ وجه‌ماعه‌ته‌که‌ی کشانده‌وه ، به‌ڵام چونکه ئه‌ویش کۆنه شیوعی بووه تا ئێستاش هه‌ر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رۆ وجه‌ماعه‌ته‌که‌ی به‌هێزه.
ئه‌و ده‌زگا فراوانه جاری وا بووه به 80 رۆژ مووچه به فه‌رمانبه‌ره‌کانی نه‌داوه و گله‌یه‌کی زۆر له ناو راگه‌یاندنی پارتی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی سه‌رفکردنی ئه‌و پاره زۆره له ئارا دا هه‌یه.بۆچوونێک هه‌یه‌که ده‌ڵێن:مانگانه پاره بۆ ده‌زگاکای راگه‌یاندن سه‌رف ده‌کری به‌ڵام سه‌رۆ وجه‌ماعه‌ته‌که‌ی مامه‌ڵه به‌و پاره زۆره ده‌که‌ن و له‌دوای سوودێکی زۆر ئه‌وا مووچی کارمه‌نده‌کانیان ده‌ده‌ن.
هه‌ر ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی راگه‌یاندن جیا له‌وه‌ی که مه‌عاشی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه ئه‌وا به‌رپرسیارێتی یه‌کێک له ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی له ئه‌ستۆیه که له‌ویش مووچه‌ی هه‌یه ونهسرییهی تایبه‌ت به خۆیان،بێجگه لامانه له چه‌ندین شوێنی تر پاره وه‌رده‌گرن.بۆنموونه ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی راگه‌یاندن مانگانه له 7 شوین مه‌عاشی هه‌یه!که دواتر ئاماژه‌ی پێ ده‌که‌م.
رۆژنامه‌ی خه‌بات: ئێستا نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ سه‌رنووسه‌ری خه‌باته وبۆخۆی بۆته مه‌لیک وپاڵی لیداوه‌ته‌وه وحیساب بۆ که‌س ناکات،پێشتر ئاریان فه‌ره‌ج سه‌رنووسه‌ر بوو که ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی خه‌باتیان کردبێ ده‌زانن که رۆژانه له ژووره‌که‌ی خۆیدا ده‌خه‌وت و به سکرتێره‌که‌ی ده‌گووت:هه‌ر که‌س هات بڵێ کۆبوونه‌وه‌ی هه‌یه یان خه‌ریکی نووسینی بابه‌ته...هتد.
ئێستا کاک نه‌ژاد هاتۆته جێگه‌ی کاک ئاریان وبۆخۆی بۆته کوێخای راگه‌یاندن و به چاوێکی سووک ده‌روانێته کارمه‌نده‌کانی و رۆژانه ئیهانه‌یان ده‌کات وئه‌وانه‌ی که خاوه‌نی قه‌ڵه‌می خۆیانن وله خه‌بات ئیش ده‌که‌ن لای نه‌ژاد به چاوێکی سووک سه‌یر ده‌کرێن و به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات ئه‌گه‌ر بۆی نه‌گونجێ ده‌ریانبکات لانیکه‌م نه‌قڵیان بکات. ئێستا ئه‌وێش وه‌ک سه‌رۆی هاورێی کۆمه‌ڵێک مامستاوچی له ده‌وری خۆی کۆکردۆته‌وه و خه‌بات له ره‌ونه‌ق که‌وتووه ولاپه‌ڕه‌کانی به زۆری پڕ ده‌بنه‌وه و خوێنه‌ری نه‌ماوه.
هه‌ر که‌س مه‌سئولییه‌تی پێ بسپێردرێت ئه‌وا سه‌ره‌تا هه‌وڵ ده‌دات که ژوورێکی جوان ورازاوه وفێنک له باشترین شوێنی ده‌زگاکه درووست بکات ،نه‌ژادیش دوای ئه‌وه‌ی جێی ئاریانی گرته‌وه ژووری سه‌رنووسه‌ری جارانی کرده ژووری تایپیستهکان و له ناو حه‌ساری ده‌زگا ژوورێکی گه‌وره‌و جوانی بۆ خۆی درووست کرد به ته‌واوی ئیمکانات.بۆ ئه‌وه‌ی لای دۆست ودوژمن خۆی هه‌ڵکێشێ و بڵێت من بالا ده‌ستم!
کارمه‌ندێکی خه‌بات بۆی باس ده‌کردم که نه‌ژاد جارێک له جاران ئه‌و سه‌رنوسه‌ره نه‌هاتووه مهرحهبایهکیان لی بکات و بۆ بینینی کارمه‌نده‌کانی خۆی هیچ مه‌جالی نییه،به‌ڵام که ئافره‌تێک دێته ناو باره‌گای خه‌بات ده‌بێ سه‌رنووسه‌ر ببینێت و ئه‌گه‌ر جوان وله‌به‌ر دڵان بێت ئه‌وا له ژووری سه‌رنووسه‌ر کاتێکی زۆر به‌سه‌ر ده‌بات و له‌وانه‌شه نه‌ژاد واسیته‌ی بۆ بکات و له ته‌نیست خۆی دایبمه‌زرێنێت!
جه‌ماعه‌تی وه‌ک مه‌سعود په‌رێشان له خه‌بات زۆرن که خۆیان به پیاوی نه‌ژاد ده‌زانن و به‌رده‌وام خه‌ریکی ماستاوچێهتیین.
ده‌نگی کوردستانی عێراق: ده‌نگی کوردستانی عێراق یه‌کیکه له‌و ده‌زگایانه‌ی که گه‌نده‌ڵییه‌کی زۆری تێدایه،به‌ڵام که‌س هه‌ستی پێ نه‌کردووه،به‌ڕێوه‌به‌ری ئێستای ده‌نگی کوردستان که‌سێکه به‌ناوی" سالار عوسمان ".
سالار عوسمان به ئاسانی گه‌یشته ئه‌م مه‌قامه و ئێستا له سایه‌ی ده‌نگی کوردستان رۆژانه کاتێکی خۆش له ناو باره‌گای ده‌نگی کوردستان به‌سه‌ر ده‌بات.
خزم وکه‌س وکاری خۆی له ده‌نگی کوردستان به مه‌عاشێکی باش دامه‌زراندووه و بۆتهکۆمپانیایهک بۆ بنه‌ماله‌ی سالار عوسمان.
تا بڵێی مرۆفێکی خۆ به زل زان و له راده‌به‌ده‌ر له‌خۆباییه، رۆژانه ئیهانه‌ی سه‌رۆک به‌ش وکارمه‌نده‌کانی رادیو ده‌کات و ئه‌ویش وه‌ک نه‌ژادی هاورێی ته‌نیا بۆ بینینی ئافره‌تی جوان کاتی هه‌یه.
ئه‌وه‌نده‌ی ئاگادار بم سالار عوسمان له‌م شوێنانه خواره‌وه مه‌عاشی هه‌یه:
ئه‌ندامی مه‌کته‌بی راگه‌یاندنی پارتیه.
به‌رپرسی گشتی رادیوی ده‌نگی کوردستانی ئێراقه.
سه‌رۆکی لێژنه‌ی رادیوکانی پارتیه.
مامۆستایه له زانکۆی سه‌لاحه‌دین
به‌رپرسی بێژه‌رانه له رادیوی نه‌ورۆز!(سه‌ر به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری)
ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری ئه‌نیستیتۆی که‌له‌پوری کورده له هه‌ولێر،لای هه‌نگاو شێخانی که هه‌نگاویش مه‌عاشی هه‌یه له ده‌نگی کوردستان لای سالار عوسمان!
هه‌روه‌ها رێکخراوه‌یه‌کی دامه‌زراندووه که پاره‌یه‌کی باشی لی ده‌خوات
ئه‌مانه وچه‌ن شوێنی‌تر که سالار عوسمان پاره‌ی لێ په‌یدا ده‌کا
له هه‌مووی گرنگتر نه‌سریه‌ی مانگانه‌ی به‌رێوبه‌ری گشتی رادیو مانگانه یه‌ک میلیۆن دیناره که تایبه‌ته به‌خۆی و که‌س بۆی نییه لێی بکۆڵێته‌وه.
به‌رده‌وام چاوی به شوێن ئافره‌تی جوانه و لای هاورێیه‌کانی خه‌م له‌وه ده‌خوات که ئافره‌تی جوان له ده‌زگاکه‌ی نییه و بۆیه هه‌میسه هه‌وڵ ده‌دات ئافره‌تان به‌ره‌و رادیو رابکیشێت،
رۆژانه له ژووره خۆشه‌که‌یدا به موبایله‌که‌ی له‌گه‌ڵ ژنان گوزه‌ران ده‌کات و چه‌ن کاتژمێرێک له‌وه ده‌بێت و دواتر به‌ره‌و شیراتۆن و هه‌ولیر پلازابهرێ ده‌که‌وێ بۆئه‌وه‌ی شه‌و کاتێکی خۆس له‌سه‌ر حیسابی ده‌نگی کوردستان به‌سه‌ر ببات.
درێژه‌ی هه‌یه.....