گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: ئه‌مه‌ریکا و کورد
ئه‌مه‌ریکا حاڵی حازر کورد وه‌ک ژماره‌یه‌کی کارا له‌ هاوکێشه‌ی ناوچه‌که‌ ناروانێت ، به‌ هۆی:
مافیاییو نادیموکراسی ده‌سه‌ڵات.
به‌ خاتری فاشیزمی تورکیا.
هه‌ردووکیان به‌ یه‌که‌وه.‌
نازانم.
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن


email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

كچان مەسجى عەشق و خۆشەویستیم بۆ دەنێرن..

له‌لایه‌ن on July 08,2008

image

عبداللە على كەریم  :
   ئەم دێڕەى سەرەوە قسەى لاوێكى كورد نیە , قسەى كچێكى كورد نیە , قسەى سەرۆكە قەشەنگەكەمانە سەرۆكى حكومەتە داماوو ساواكەمان نێچیر بارزانى , ئەم قسەیەى لە دیمانەیەكدا لەگەڵ ڕۆژنامەى شەرق ئەوسەت كردویەتى , ئافەرین سەرۆك , بۆیە ئیشەكانى كورد و حكومەت ناڕوات لەبەر ئەوەى جەنابى سەرۆك هەر خەریكى خوێندنەوەى مەسیج و ناردنى مەسیجە ,
  مەسیجى حوب حوبێنە , ووڵاتێكى كاول , میللەتێكى داماو , پاشماوەى ئەنفال , كیمیاوى , كەچى سەرۆكەكەمان داماوە كچانى ووڵاتەكەم وازى لىَ ناهێنن و داواى عەشق و خۆشەویستى لىَ دەكەن ,  ناهێڵن خزمەتى میللەت بكات ,ماوەیەك پێش ئێستا هەر ئەم سەرۆكە ووتى میللەت تەمەڵن , ئێستا ئەیەوێت كچانى كورد سوك بكات و بڵێت نایەڵن كارو بارى میللەت ڕاپەڕێنین , هەر نامەمان بۆ دەنێرن ,پێشینان ئەڵێن كورد بدوێنە شەرحى خۆى دەكات , بەڵام كە ئەم سەرۆك و مەرۆكانە ئەدوێنى ئەو كاتە شەرحى حاڵى خۆیان ئەكەن , ئەگەر حاڵەتێكى واش بوبێت بۆ باسى دەكەیت ,لە باتى ئەوەى خزمەتى خەڵك بكەن , لە باتى ئەوەى ئاوو كارەبا بۆ خەڵك دابین بكەن , لە باتى ئەوەى كێشەى گرانى و نیشتە جىَ بوون حەل بكەن بۆ گەنجان , كەچى هاتوون كچان و كوڕانى كورد سوك دەكەن و جارێك بە تەمەڵ و جارێك بە سوكایەتى باسى كچان دەكەیت و دەتەوێت بە هەموو دنیا بڵێیت كە كچانى ئێمە پیاویان دەوست ناكەوێت بۆیە مەسیج بۆ من ئەنێرن , خۆ ئێمە دەزانین جەنابت درۆ دەكەیت ئەو كچە كوردەى تۆ بناسىَ قەت هەڵەى وا ناكات , چونكە باش دەزانن ئێوە سەرچاوەى هەموو نەهامەتیەكانى ئەم میللەتەن , باش دەزانن ئێوە بە هۆى شەڕە ناوخۆییەكەتانەوە هەزاران كچتان بىَ باوك و براو هاوسەر كردوە , باوەڕ ناكەم هیچ كچێكى كورد ئەمە بكات ,ئەم مەسیجەى تیا بوو هەى عاشقە كەى ئەم سەردەمە ..


    دەردت لەمن کەنیلە        تۆ مشک و من پیشیلە
  تۆ دڵ و من گورچیلە       تۆ گیر فان،من فانیلە
 تۆ دروومان و من خڕیلە   دڵیشم ئاوە و ئیشقت بەرمیلە


  ئافەرین سەرۆك  ئەبوایە باست لە پرۆژەكان بكردایە , ئەبوایە بە هاناى ئەو بریندارانەى چەكى كیمیاویە بچویتایە كە خەریكن دەمرن , ئەبوایە بچویتایە بە هاناى ئەو گوندیانەى كە بەر تۆپ بارانى توركیا و ئێران كەوتون و ئاوارە بوون , شورەییە نیە بۆ ئێوە ئاوا سوكایەتى بە شەرەف و ناموسى خەڵكەوە دەكەن , لە باتى بە خوێندنەوەى ئەو مەسیجانەوە خۆت سەر قاڵ دەكەیت بۆ بە خوێندنەوەى ئاه و ئازارى ئەو بریندار و داماوانەوە ناچى , بە فریاى ئەو لێقەو ماو و ئاوارانەوە ناچى بۆ داواكارییەكەى ئەو بریندارانەى چەكى كیمیاوى ناخوێنیتەوە كە لە سەرە مەرگدان , بۆ قسە پڕو پوچانە بۆ شەرق ئەوسەت ئەكەیت ئەى بۆ باسى دەردو نەگبەتیەكانى ئەو بریندارانەى چەكى كیمیاویت نەكرد تا چارەسەرى بكەن , دەك شەرمەزار بن سەرۆكەكانى كوردستان .   


3906 جار بینراوه‌