پێشرەو پشدەری:
ئایا بۆچى كەس باس لە گەندەلیەكانى بەرێوەبەرایەتى گشتى ئاوو زێرابەكان لە وەزارەتی شارەوانى ناكات, ئایا دەزانن كار و مقاولات لەم بەرێوەبەرایەتیە گشتیە هیچ كامەیان لە 100 ملیون دولار كەم تر نیە وە برۆِ هەتا 500 ملیۆنیش. ،بەریوەبەری گشتی ئەم دائیرەیە کهسێكە به ناوی( نهاد عزەدین عالم)، بە ناو ئەندازیارە ودەرچووی بولغاریایە وە لە كاتى خوَى كە قوتابى بوە لەم ووڵاتە لە هەشتاكان لێپرسراوى قوتابیانى بەعس بوە لەم ووڵاتە وە بە دائیمە سەردانى سەفارەتى عیراقى كردوە بە مەبەستى ڕاپوَرت نوسینو ملشكاندنى قوتابیانى كورد لەم ووڵاتە وە دواى گەڕانەوەى بوََ عیراق وە بە رامبەر ئەو خزمەتانەى كە بە بەعسى كردبوو لە بلغاریا بەعسیەكان كردیان بە بەریوەبەری ئاوی هەولیر وە دوای ڕاپەرین بە قودرەتى قادر بوو بە پارتی(دیارە تەنزیمی نهینی پارتى بوە لە ناو بەعس!!!) وە دواى دامەزراندنی حكومەتی هەریم لە سالی 1992 پاداشت كرا وئەو جارە پارتى كردى بە بە ڕێوەبەرى گشتى ئاووزێرابەكانى هەموو كوردستان وە هەتا ئەمڕۆش هەر ئەو بە ڕێوەبەرى گشتیە وە نزیكەى نوَ پارچە عاردى600 مەترى وەرگرتوە هەتا ئێستا وە جوَرەها كارى گەندەڵى كردوە وە هەر ئیفادیكى دەرەوەى ووڵات هەر ئەبىَ ئەو بڕوات وە ساڵىَ دە ایفاد زیاترى هەیە وە زوَر ئازایە لە ماستاوچیاتى له پێناو تاڵانکردن و دزیی , ئەم كابرایە گوایە كابرایە كى دەولەمەندە و حاجییە و چاوی لە دزى نییە بەلام لە راستیدا گەندەلترین كەسە بەڵام دزییەكان بە یاریدەدەرەكەى خوَی دەیكات كە ناوى (محمد عبدالرحمن) لە گەل كچە مەسیحیەك بە ناوى (فینوس) كە لە نوسینگەى وەزیرى شارەوانى كاردەكات. ئەم محمد ناوەش لە گەل فینوس خان واجیهە و ڕێكخەری هەموو كارو پەیوەندیەكانن دواییش داهاتەكە وەكو برا دابەش دەكرێت چونكە ئاسانكاریەكان وڕواندنی گەندەلیەكان هەمووی هەر نیهاد و فینوس بە ڕیوەی دەبەن. ئەوەتا دروست كردنی سىَ پرۆژەی ئاوسپێردراوە بە كابرایەكی سەر میتى توركی بە ناوی (تورهان) بەلام بە ناوى سىَ كۆمپانیاى جیاواز وە بە بىَ هیچ مناقصە(کهمکردنهوهی یاسایی) یان ئیعلان كردن كە هیچیان نرخەكەی لە 100ملیون دولار كەمتر نیە:
1- پرۆژەی ئاوى سۆران بە گوژمەی 120 ملیون دولار
2- پرۆژەی ئاوى زاخۆ بە گوژمە ی 100 ملیون دولار
3- پرۆژەی ئاوى دهوك بە گوژمە ی 280 ملیون دولار
سەیر ئەوەیە گوژمەی ڕاستە قینەی ئەم پڕۆژانە قەد له 15% ی گوژمەی ئیحالەیە تێپەڕناكات وە بە مەش ڕاناوەستن وە دەست پێدەكەن بە حیلەو حەواڵە(فرت و فێڵ) تا گوژمەى پروَژەكان دەگەینە زیاتر لە گوژمەكەی ئەسڵى بە ڕیژەى 60% هەتا 200% وە پارەكانیش سەرف دەكریت لە سەر حیسابی ئەم میللەتە هەژار و لێقەوماوە.
ئەم محمد و ڤینوس ناوە ئێستا بوونه بە ساحێبى چەندین ئهرزه و خانوو و ئهپارتمان لە هەولیر هەروەها هەروەك زانیومانە ئیستا رەصیدی قورس و گرانیان لە بانكەكانی توركیا و ئیمارات هەیە ،چونكە ئاشکرایه ئێستا سهفهقاتهکان بە ملیون دولارە وە هەر لەولاوە بوَیان تحویل دەكریت.
دیاره ئەو كومپانیایەش كە ڕێك ناكەوێت لە گەلیاندا مەگەر كوردستان جىَ بێلێت لە گەل ئەو هەموو گیرو گرفتانەى كە بۆى دروست دەكرێت.
ئێستا پڕۆژەیەك لە قۆناغى جێبە جێكردندایە لە دەڤەری میرگەسۆر وە پاش حیلەو حەوالەیەكى زوَر گوژمەى پڕۆژەكەیان گەیاندە نزیكەى 300ملیۆن دولار ئەویش هەر كۆمپانیایەكى توركى سەر بە میت جى بە جىَ ى دەكات ئەمیش هەر بە بىَ موناقهسە و ئیعلانكردن پێیان ڕاسپێردرابوو. ئەم پڕۆژەیە هیچ مواسهفاتێكى ئەندازەیى تیدا نابینریت ، وە هەر لە سەر ئەم پڕۆژەیە وە پێش مانگێك 5 ئەندازیارى پاك ولێهاتو و زیرەك و بە ویژدان سزا دران و گواسترانەوە بۆ شوێنى تر چونكە ئامادە نەبوون دەستیان ئاوەگل(پیس) بكەن وە ئیمزا لە سەر گەندەڵیەكانى ئەوان بكەن بۆ بەرژەوەندى توركەكان و بەرژەوەندى وهزیر وبەریوەبەری گشتی و باندهكەی.
ئاخۆ برایان ئەى ئەمە گەندەڵی نیە؟ ئەگەر نا ئەى گەندەڵى چۆنە ؟!.. ئهگهر وەزیرى شارەوانى سهروکاری ئهو بانده ناکات بوَچى هیچ ئیجرائاتێك ناکات ، باشه ئهگهر وهزیر ئیجرائات ناکات و له باندهکهیه ، سهرۆکی حکومهت بۆ ئیجرائات ناکات ، باشه ئهگهر سهرۆکی حکومهت دزو تاڵانچی بێت و سهروکاری ههموو باندهکانی مافیا بکات ، بۆچی سهرۆکی ههرێم ئیجرائات ناکات ، باشه ئهگهر سهرۆکی ههرێم دز و تاڵانچی بێت ، هاوار بۆ کێ ببهین؟؟!! , ئەمانە هەمووى پرسیارن پێویستیان بە وەڵام دانەوە هەیە.