ڕاگەیاندنی ئاسایشی گشتی :
بابەت/ ڕوونكردنەوە
لە ڕۆژی 27/6/2008 لە سایتەكەتاندا بابەتێكتان بڵاوكردۆتەوە لە ژێر ناونیشانی ( هۆكارەكانی ڕفاندنی قادر زیرەك لەلایەن باندێكی یەكێتیەوە ) لە نوسینی ئارام ئەحمەد عەلی . بەپێویستمان زانی بۆ چاو ڕوونی ئێوە و ڕوونكردنەوەی ڕاستەیەكان و وە ئاگاهێنانەوەی نوسەرەكەی ئەم چەند دێڕەبنوسین , سەرەتا بەو بەڕێزە دەڵێین بریا هێندە پەلەت نەكردایە لە نوسینی بابەتێكی لەم چەشنە و پێش ئەوەی دەرونت خاڵی بكەیتەوە كەمێك بڕۆشتیتایەت بنجوبنەوانی ئەو ڕووداوە , ئەوكات بە ویژدانەوە ڕاستیەكانت بە خوێنەر بووتایە نەك دڵڕەشانە بۆ دەرفەتێك بگەڕێیت كە خەڵكی پێ چەواشەبكەیت وراِستیەكان بشێوێنیت , بەڕێزانی كوردستانپۆست و بنوسی بابەتەكە پێمان خۆشە بڕواننە ڕۆژنامەی هاوڵاتی ژمارە ( 436 ) لە 2/7/2008 كە ووتەی بەڕێز ( بەكر ساڵح عەبدوڵا ) برای قادر زیرەك وەرگیراوە و زۆرێك لەوەڵامی ناڕاستیەكانی ئارام ئەحمەدی دواتەوە , كە جوانترین و ڕاسترین وەڵامە بۆ چەوتیەكانی ئارم ئەحمەد , كەلەزاری بەڕیز (بەكر ساڵح ) ە وە ووتراوە , ئێمە وەك ئاسایش ئەوەی سەبارەت بە بەڕێز مامۆستا سەیف دین عەلی بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی لە بابەتەكەدا ئاماژەی پێدراوە بە ووتەكانی بەكر ساڵح وەڵامدەدەینەوە كە بە هیچ شیوەیەك كێشەیەكی لەو چەشنەلە ئاسایش نییە و كەسیش بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەڕێز بەڕێوەبەری نەكردووە ئەمەش لەوتەكانی كاك ( بەكر ساڵح ) دا ئاماژەی پێدراوە , لێرەشەوە بە ئێوە و ئەو نوسەرە دەڵێین ئایا تۆ ر ِاست دەكەیت یاخود ڕۆژنامەی هاوڵاتی و ( بەكر ساڵح ) ی برای قادر زیرەك , ئێمە باش ڕاستەیەكان دەبینین بەڵام گریانمان بۆ ئەوكەسانەدێـت كە نوسینەكانی ئارم ئەحمەد دەخوێنەوەو ئەم بەڕێزە چاوساغیانە لەسادەیی خۆیانەوە بروابكەن بە نوسینەكانی . نوسین و خامە دوو كەرەستەن كە زۆركەس دەتوانێـت پەییان پێبەرێـت , بەڵام ئاستەمە هەمووكەس بتوانێـن ڕاستیان پێبنوسێتەوە , نوسین و هەوڵدان بۆ خەوشداركدرنی كەسایەتیە دیارەكانی گەلەكەمان نمونەی بەڕێز ( مامۆستا سەیفەدین عەلی ) زۆر دورە لەوەی كە بێ ئاگایەكی وەك ئارام ئەحمەد بتوانێـت لە چاو خۆشەویستانی گەلەكەیدا بە قەد تۆزقاڵێك لەقی بكات , هەمیشەش درۆ تاسەر بڕی نەكردووە جوانترین وەڵامی درۆش ئەوەیە كە لەزاری كەسی پەیوەندی دارەوە بەدرۆ بخرێـتەوە , پێشینانیش ڕاستیان فەرمووە ( كە پەتی درۆ كورتە ) خوێنەری بەڕێزیش دەتوانێـت بۆ ڕاستی ووتەكانی ئێمە ڕۆژنامەی هاوڵاتی بخوێنێتەوە كەلەسەرەوە ئاماژەمان پێداوە . لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزماندا بۆ ئەوانەی هەمیشە بەخەمی نیشتمانەكەیانەوەن و بەئاڕاستەیەك كاردەكەن كە گەلەكەیان پێشبخەن و ڕخنەگری بەویژدان و ڕاستبێژن .
لەگهڵ ڕێزماندا..
نووسینهکهی هاوڵاتی
http://www.hawlati.info/pdf/2008/7/2/436/4.pdf
نووسینهکهی ئارام ئهحمهد
http://www.kurdistanpost.info/news/2079.html