كاوە جاف:
ئەوە بەڵگەیكى حاشا هەڵنەگرە ئەوەى ئاشناى دوور و نزیكى لەمحمود سەنگاوى بیت خویندەنەوەى بۆ هەلسوكەوتوو قسەو رەفتاروو ئەخلاقى كۆمەلایەتى و سیاسى ئەوچاك دەزانیت ئەوانەى دەوروبەرى لەپیاو كوژوو هەموو جۆرە دەزەكان وهەلهاتوكانن لەیاساو قانوون لە دیوخانەكەى ئەودا وەكو پیشمەرگە خۆیان مەلاس داوە گەربگەریینەوە سەر كرۆكى باسەكەمان ئەوداكۆكیە ناڕەوایە زۆرەى سەنگاوى پیداگرى لەسەر دەكات لە هەولى پەردەپۆش كردنوو شرعیەت دان بەو هەموو دزی و گەندلیانەى سەروەكى لابراوى شارەوانى كلار هۆكەى دەگەڕیتەوە بۆ ئەو بەرژەوەندیە مادییە هاوبەشەى نیوانیان بە تایبەتى بىَ شەرمانە لە كاتى بانگەشەى هەلبژاردەنەكانى ئەم دواییى یەكیتیدا كە سەنگاوى بە سەدان پارچە زەوى دابەشكردوە بۆكڕینى دەنگى كادران ئەو پسولانە ڕاستەوخۆ لەلایەن سەروەكى شارەوانى دابەش دەكراوو تەنانەت بەشیك لەكادرى مەلبەندەكانى شارەزوورو خانەقین و بغدادو لەتەكەتوولەكەى خۆى پشكى باشیان بەركەوت. وەك ئەوەى ئەو زەویانە موڵكى باوەكى سەنگاوى بیت یاخوود سەلام على تەخشان و پەخشانیان دەكرد بەئارەزووى خۆیان بەوەش توانیان تارادەیك ڕیڕەوى ئەنجامەكانى هەل بژاردن لە گەرمیان بگۆرن سەربارى ناوبانگى مام جەلال و دەفتەرى دۆلار.
ئەوەى جێگاى سرنجە سلام على لەدواى سەنگاوى سوودمەندى پلە یەك بووە لەو پشیویى كاتى هەلبژاردن زیاتر لە(50)پەنچا پارچە زەوى بەنیوە بەریی كردەوەتە ناو خزم وكەسوكارەكانى خۆیەوە با لیژنەى بەدوادا چون وەردبینى لە لیست و ئامارى ئەو زەویانە بكەن كەلەو سەردەمەدا دابەش كراوەن بۆ یان دەردەكەویت بەشى هەرەزۆرى خزمەكانى سەلام زەویان بەناوەوە تۆمار كراوە ئەوەى ئاشكرا بیت ئیستا پینچ پارچە زەوى ڕوكن لەگەڕكى شەهیدان چوار حەوز ماسى لەو بەرى سیروان مەعرەزیكى ئۆتۆمبیل لە پشت مەعرەز ڕۆژ غەسلیك كە شەریك (نجم مقاول) خزمیتى چەندین دووكان لە گەرەكى پیشەسازى مالیك و فرنیكى سەموون بەرامبەر نەخۆشخانەى شەهید شیرەى نەقیب كە شەریكە لەكەل سعید ملە سوورە فرنیكى سەموون نزیك یانەى شیروانە كەشەریكە لەكەل (نجم مقاول) دوو خانووى نیشتەجىَ لە گەرەكى شەهیدان ئەمانە مشتیكە لە خەڕوارى گەندەلیكانى سەلام على سەروەكى شارەوانى كەهەمووى بە پشتیوانى نوینەرەكەى تاڵەبانیوە ئەنجام داوە سەنگاوى لى برپرسە بۆیە خەمى خۆیەتى كەئیستا نوینەرى تالەبانیەو سەرقاپى گەندەلیكان هەڵدریتەوە وەكو سەلام زیاتریش ریشى ئەم دەگریت وە ریسوا ترى دەكات بۆیە ماوەى زیاد لە سال و نیویكە بەخۆی و كاك عومەر فتاح وە لەهەولى بە باربردنى ئەنجامەكانى ئەو لیژنەین هەرچەندە سەلام على ئیستا فەسڵ كراوە بەلام محمود سەنگاوى لە كۆمپانیایكى نەوت لە گەرمیان داى مەزراندوە بەبرى (20) بیست وەرقە مانگانە بۆ خۆى و سەیارەكەى.
لەم مینبەرە ئازادەوە داوا لە هەموو رۆشنبیران و جەماوەرى گەرمیان دەكەین كەدەنگى ناڕەزاى خۆیان لەڕیگاى میدیاو رۆژنامەكانەوە بەرزكەنەوە بەبى ترس دژ بەوانەى كەسەروەت و سامانى جەماوەر دەدزن لە ژێرهەرناویكدا بۆ بەڕژەوەندى تایبەتى خۆیان و خزم و كەسوكارەكانى خۆیان بەكارى دینن یاخوود ئەوانەى پالپشتى وداكۆكیان لەسەر دەكەن تاكو نەدرینە یاساو سزاى ڕەواى خۆیان وەڕگرن..