گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: ئه‌مه‌ریکا و کورد
ئه‌مه‌ریکا حاڵی حازر کورد وه‌ک ژماره‌یه‌کی کارا له‌ هاوکێشه‌ی ناوچه‌که‌ ناروانێت ، به‌ هۆی:
مافیاییو نادیموکراسی ده‌سه‌ڵات.
به‌ خاتری فاشیزمی تورکیا.
هه‌ردووکیان به‌ یه‌که‌وه.‌
نازانم.
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن


email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

سەردانەكەی تاریق هاشمی و خوێندنەوەیەكی ورد!

له‌لایه‌ن on July 07,2008

image

 ستار محەمەد قادر :                         
 كێشەی شاری كەركوك، كێشەیەكی سیاسییە، چونكە ساڵانێكە رژێمە یەك لە دووای یەكەكانی ئێراق لە هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەم شارەدان، كەركوك شارێكە ئەگەر سەرانی كورد خۆیانی لێ نەدزنەوە، كە سازش بە هیچ شێوەیەك قبووڵ ناكات، چونكە كیمیا بارانی هەڵەبجەو پرۆسەی بەدناوی ئەنفال و ئەو هەموو كووشت و بڕینەی كە تا بەعس لە سەر كورسی حوكم بوو، لە سەر فاكتی ئەم شارە بووە.
 سەرە رای ئەوەی كە ئەو هاوكێشەیەی كە دانرا بۆ گەڕاندنەوەی كەركوك بۆ باوەشی هەرێمی كوردستان، گومانی ئەوەی لە نێو دڵی هەموو تاكێكی باڵە سیاسییە هەمە جۆرەكانی كوردستاندا چێ دەكرد، كە كوردستانی بوونی كەركوك ئەگەرێكە مەگەر هاوكێشەی سیاسیی نێو دەوڵەتیی لە بەرژەوەندی خۆیدا بیبینێتەوە، دەنا بەو بیردۆزەی كە سەرانی كورد لگاویان لە سەر دەكرد شتێكی مەحاڵ و لە خەونێكی ئەرخەوانی دەچوو!
 سەرانی كورد ئەمڕۆ جگە لەوەی لە بەرانبەر گەلەكەیان چاویان لە بەزاندنی هێڵە سوورەكان پۆشیوە، ئەو هێڵانەی كە لە دووای پرۆسەی بە ناو ئازادیی ئێراقەوە موازایەدەی حیزبییان لە سەر دەكرد، هەوڵەكانیشیان لە پێناو بە كوردستانی بوونی كەركوكدا كەوتۆتە ئەوپەڕی لاوازییەوە، قبووڵ كردنی ریفراندۆم ئەگەرێك بوو كە ئەگەر بە ئەقڵ لە گەڵ ئەو دۆخەدا مامەڵەیان بكردایە، هەرگیز نەدەبوو باسمان لە هێڵی سوور و زەردو سەوز بكردایەتەوە!
  چونكە یەكێك لە بنەماكانی دیمۆكراسیی هەرگیز مسۆگەری بۆ هیچ لایەنێك مسۆگەر ناكات، ئەگەر مەسەلەكە پەیوەندی بە نەتەوەیەكی خاوەن بڕیارەوە هەبوایە، ئەوا دەبووایە گوێیان بۆ ئەو راپرسییە شل بكردایە كە98% ئەو خەڵكە لە بەرایی پرۆسەی بە ناو ئازادییەوە دەنگییان بۆی دا!
 ئەمڕۆ بۆ كورد شەرمەزارییە تاریق هاشمی یان هەر كەسێكی دیكە بێت بیەوێت وانەی پێكەوە ژییانی پێكهاتەكانی ئەم شارەو هەندێك قسەی بەنجكراو بدات بە گوێماندا، چونكە پێش ئەوەی ئەو بووبێت، كێشەی ئەم شارە هەر هەبووە!
 با چی دی خۆمان لە خشتە نەبەین، ئەگەر سەرۆكی هەرێم لە شوێن تاریق ئەلهاشمی بهاتبایە بۆ كەركوك لەم زەرفە ناسكەدا، رەنگە ئەو ئیزدیحام و قەرەباڵغییەی كە لە بەرەنجامی سەردانەكەی ئەودا كەوتە سەر شانی هاوڵاتییانی ئەم شارە لێ قەوماوە بەم گەرمای هاوینە، شتێكی ئاسایی بووایە، چونكە گوێمان لە هێندێك شتی تازە دەبوو و دەمانزانی هێڵە سوورەكان بەزێندراون یان نا، لێ كاتێك كە یەكێكی دیكە دێت و دەیەوێت وانەی پێكەوە ژییانمان فێر بكات، ئەوەیان بارێكە رەنگە بەو كەسانەی كە لە قەبارەی قووربانییەكانی ئەم شارە دەگەن، بە كەسیان هەڵنەگیردرێت.
 

star_qadr@yahoo.com


490 جار بینراوه‌