به ناوی کوردستانی گه‌وره .
ح. س. سۆران:
ئه‌وانه‌ی هۆنراوه‌کانی هۆنه‌ری ناسراوی کورد ، ماموه‌ستا شێخ ره‌زا تاڵه‌بانی یان خوێندبێته‌وه ، باش ده‌زانن که هه‌ڵبه‌سته‌کانی شێخ ره‌زا له‌و په‌ڕی رێک و پێکی کێش، قافیه ، سه‌روا و ورده‌کاری دیکه‌ی وێژه‌یی دان . ماموه‌ستا شێخ ره‌زا به پێی نێوه‌رۆکی دیوانه هۆنراوه‌که‌ی، که زۆر له مێژه چاپ بوه ، به سێ زمانی کوردی ، تورکی و عاره‌بی هۆنراوه‌ی وتوه و زوربه‌ی خه‌ڵکی کورد ، زۆر له هه‌ڵبه‌سته‌کانی ماموه‌ستایان له‌به‌ره . به تایبه‌ت له روانگه‌ی هۆنراوه‌ی گاڵته ( ساتیر = جه‌فه‌نگ = گه‌مه = شۆخی = گه‌پ = ره‌خنه) ه‌وه ، شێخ ره‌زا له کوێستانی زه‌نوێری ئه‌ده‌بی ساتیری کلاسیکی کوردی دا ، وه‌ک لووتکه‌ی چیای ئێڤرێست به‌رزه وره‌نگه هاوتای نه‌بێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا ،که من نامه‌وێ زۆر بچمه ناخی هۆنراوه گه‌مه و گاڵته‌کانی ماموهستاسێخ ره‌زاوه و ده‌ڵێم ره‌نگه ئه‌و سه‌رده‌مه ، ئه‌م چه‌شنه هۆنراوانه تۆزێک باو بوون ، به‌ڵام قسه‌م له‌سه‌ر هۆنراوه‌ی ( هه‌جوی کاکه‌ی) و ... ه .
ئێستا ئیدی زوربه‌ی ئێمه ده‌زانین ، ره‌نگه له هه‌ر ده نه‌فه‌ر کورد ، یه‌کێکیان کاکه‌یی ( یارسان) بن و له لایه‌کی دیکه‌وه ، چون فه‌رهه‌نگی عاره‌ب و ماره‌ب و فڵان و فیسار ،زۆر که‌م کاری له سه‌ر کردوون ، خاوه‌نی داب ، کردار ، ره‌فتار و هه‌ڵس وکه‌وتی زۆر کوردانه ، جوان، شاز و شیاون ، ئه‌و چه‌ند میلیۆن کورده ره‌سه‌نه ، هه‌ڵ گری هۆنراوه‌ی گه‌پ و گاڵته‌ی وا نین ، که هێندێکی زۆر له‌ولای شۆخی ، سوعبه‌ت و جهفهنگهوهیه . به تایبه‌ت چون ئه‌و خۆشه‌ویستانه ، ئایینێکی ره‌سه‌نی کوردیان هه‌یه ، شتێکی لاوه‌کی نیه و ته‌نانه‌ت ئایینه‌که چوه‌ته نێو گالانی دیکه‌شه‌وه و زمانی کوردیشی له‌گه‌ڵ خۆی بردوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی کوردستانی گه‌وره ، ده‌بێ به هه‌ر ئایین و بڕوایه‌که‌وه که هه‌مانه ، رێزیان لێ بگرین . پێم خۆشه بزانم ، سه‌روه‌ر سوڵتان ساهاک ، چی له عوزه‌یر پێغه‌مبه‌ر که‌متر بوه - بێجگه له کورد بوون !!! ئه‌گه‌ر ده‌بێ 124 هه‌زار پێغه‌مبه‌ر بووبێ ، ده‌بێ چه‌ند دانه‌شیان کورد بووبن – مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌ڵ هاوادرن ، پشت گوێ خستن ، کلاکردن و کاری سه‌رکوت کردنی رامیاری کورده ؟ قوربان گیان! مه‌گه‌ر ناڵێن خودا دادگه‌ره ؟.
من وه‌ک که‌سێک که له نزیکه‌وه ، یه‌کجار زۆر له سه‌ر داب ، ره‌فتار و کرداری کاکه‌ییه‌کان لێکۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانیم کردوه ، کڕنۆش بۆ ئه‌و به‌شه له گه‌لی کورد ده‌به‌م ، رێزیان لێ ده‌گرم و به هیوام رۆژ به رۆژ ، هه‌ر وا سه‌ربه‌رز و دروشمی ئاشتی ، مرۆڤایه‌تی و خه‌باتی رزگاری خوازی و فه‌رهه‌نگی کوردایه‌تی بن.
قسه هه‌زاره و دوانی به‌کاره :
من ئه‌م هۆنراوه‌ی ماموه‌ستا شێخ ره‌زا به قسه‌ی بۆش ، وهڵاشم ، شۆخی بێ بنه‌ڕه‌ت و سوعبه‌تی رووت و ناپێویست ده‌زانم و زۆر ده‌مێكه ڵه زه‌ینی خۆم دا ، به وایتێکس شۆردوومهتهو .
گه‌لۆ ! وانیه ؟
soransa@hotmail.com
تاران - 15/4/2708