هاوڵاتییه‌کی تووڕه:
به‌یانى 7-7-2008 به‌مه‌به‌ستى راییكردنى كارێكم رێم كه‌وته(فه‌رمانگه‌ى دادنووسى دووەم له سلێمانى) كه بیناكەى كه‌وتۆته‌لاى سه‌هۆڵه‌كه، بینم كه چ حه‌شاماتێكه و پیاو و ژن تێكه‌ڵاو بووبوون، ده‌تگووت ئاهه‌نگى ژنى مسوولەكانه.
كارى ئه‌م فه‌رمانگه‌یه كردنى (كه‌فاله‌ت و ئه‌ملاك وگرێبه‌ست و به‌ڵێنامه و وەكاله‌ت كردنە) ... پیاوێك هاوارى كرد به‌خاترى خوا له سه‌عات (8)ى به‌یانیه‌وه وەستاوم وا سه‌عات (11)یه بمكه‌نه ژوورێ. بۆڵه‌بۆڵى ژن و پیاو و پۆلیس ده‌تگووت رۆژى ره‌وەكه‌یه. جاره‌جارەش ژنى جوان و تایبه‌ت و ئه‌ستێره‌به‌شان و محامى واسته‌كار خۆیان ده‌كرد به ژووردا و هیچ حسابیان بۆ كەس نه‌ده‌كرد. بۆڵه‌بۆڵ هه‌ر به‌رده‌وامه و واسته‌كانیش ده‌چنه ژوورێ و ژنان هاوار ده‌كەن به‌خوا مۆزه‌فین یه‌ك سه‌عات مۆڵه‌تمان وەرگرتووه، هیچ ناخوات واسته و چوونه‌ژووره‌وەى ژنه‌مسوول و ئه‌فسەر و واسته‌كان هه‌ر به‌رده‌وامه و خه‌ڵكەكه‌ش باچاوى ده‌ربێت. منیش په‌ستى گرتمى و كامێراكەم دەرهێنا و چه‌ند وێنه‌یه‌كم گرت. كابرایه‌ك هاوارى بۆ پۆلیسه‌كه كرد و ووتى: برا باشه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى كه سەره‌یان گرتووه بۆ رێزیان ناگرن و نایانكه‌نه ژوورێ هه‌ر به قاچاخ خه‌ڵك ده‌كه‌نه ژوورێ؟ پولیسه‌كه ووتى: كاكه به دەست من نییه ئه‌وه‌ى بێ سەره دێته ژوورێ، یان ژنه‌مسووله یان محامییه و بۆ واسته هاتووه یان ئه‌فسەره یان له حزبه‌كانه‌وه به واسته دێن و من ده‌سه‌ڵاتم نییە، خه‌تاى كاك قاسمى به‌رێوه‌به‌ره بەس كار بۆ ئه‌وانه ده‌كات كاكى پولیس بێمنه‌تانه به‌ده‌نگى بەرز قسه‌ى بۆ خه‌ڵك ده‌كرد ووتى: خۆشم به ئاره‌زوو خه‌ڵك ده‌كه‌مه ژوورێ. كابرایه‌ك ووتى ده باشه مودیره‌كه‌تان بانگ بكه با قسه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌ین. پۆلیسه‌كه به رابواردنه‌وە ووتى بۆ لاى ئێوه؟ بۆ ئێوه چین.؟ بۆ خۆى نازانى له ده‌ره‌وه چ باسه هەتا واسته‌كان ته‌واو نه‌بێت ئێوه هیچ و سه‌عات (12)ش ده‌وام ته‌واو دەبێت و منیش ناچار معامه‌له‌كه‌م پێچایه‌وه و ووتم دەچمه دادنووسى لاى محكمه براده‌رێكم ووتى: نه‌چیت من له‌وێوه هاتووم ئه‌وێ لێره وێرانتره منیش معامه‌له‌كه‌ى كه كردبووم بۆ به‌ڵیننامه بۆ دائیره‌ى خیزانه‌كەم یه‌كسەر دراندم و سوكایه‌تى وەزاره‌تى داد و پۆلیسم پێ قبوڵ نه‌كرا.
کوردستانپۆست سوپاسی ئه‌و هاوڵاتییه ده‌کات، که‌وا به گه‌رموگوڕی ئه‌م هه‌واڵه‌ی بۆ ناردووین، ئێمه له سه‌ر ڕه‌فتاری کارمه‌ندانی ئه‌و به‌ڕیوه‌برایه‌تییه به‌دواداچوون ده‌که‌ین، هه‌وڵده‌ده‌ین ڕاپۆرتێکی له‌سه‌ر بنووسین، چونکه وه‌کوو بیستوومانه به‌ڕیوه‌به‌ری ئه‌و شوێنه، به پاره زۆربه‌ی کاره‌کان ڕایی ده‌کات و هه‌وڵاتیانی دیکه‌ش بۆ خاتری ئیمزایه‌ک چه‌ند مانگێک هاتووچۆ ده‌که‌ن و هیچیان بۆ ناکرێت.