رۆژنامه‌وانێكی چاو‌دێر:
ماوه‌ی زیاتر له‌مانگێكه به چه‌ند وتارێك هێرشی ناره‌وا و تۆمه‌تی جۆراوجۆر ده‌خرێته پاڵ سه‌رباز هه‌ورامی. كه له راستیدا زمان و ئه‌ده‌بی نوسینی هه‌مو ئه‌و هێرشانه كه به‌ناوی خوازراوی جۆربه‌جۆره بڵاوده‌كرێنه‌وه له‌یه‌ك شوێنه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن و له‌یه‌ك شوێنه‌وه دێنه ده‌ره‌وه و ئه‌و هێرشانه ته‌نیا یه‌ك مه‌به‌ستیشیان له‌پشته؟
ئه‌و هێرشانه كه له‌وشوێنه‌وه ده‌ستی پێ كردوه هه‌ق وایه نوسه‌رانی (كوردستان پۆست) ئاگاداربن ویه‌كه‌مجار ئه‌وان لێپێچینه‌وه له راستی و دروستی ئه‌و زانیاریانه و هۆكاره‌كانی ئه‌و هێرشانه و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌رچاوه‌كانی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه بكه‌ن، له‌وه‌ش بكۆڵنه‌وه كه مه‌به‌ستی لێدان و سوكایه‌تی كردن به‌سه‌رباز هه‌ورامی له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه و ئه‌م هێرشانه له‌پێناو چیدا ده‌كرێن؟
من راسته‌وخۆ ده‌چمه ناو وه‌ڵامه‌كه‌وه.
له‌راستیدا كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی پارتی كه نایانه‌وی سه‌رباز هه‌ورامی وه‌ك به‌رپرسی نوسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بمێنێته‌وه چونكه ئه‌و به‌رپرسانه ده‌یانه‌وی به‌و هێرشانه نێچیرڤان بارزانی قه‌ناعه‌ت پێبكه‌ن كه مانه‌وه‌ی ئه‌و له‌و شوێنه جێگای نیگه‌رانیه هه‌روه‌ها به‌لابردنی سه‌رباز ئه‌و به‌رپرسانه كه‌سێكی پیاوی خۆیان دانێن و ئه‌وكاته به‌ئاره‌زوی خۆیان چیان پی خۆش بوو بیكه‌ن و چ به‌رنامه و پرۆژه و ئامانجێكیان هه‌یه له رێگای ئه‌و كه‌سه‌وه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وحكومه‌ته‌وه جی به‌جێی بكه‌ن واته مه‌به‌ستی ئه‌و به‌رپرسانه به‌كارهێنانی ئه‌و شوێنه‌یه بۆ خۆیان و دوای ئه‌و بێن و له‌و شوێنه به ئاره‌زوی خۆیان ته‌راتێن بكه‌ن و به‌ئاره‌زوی خۆیان چیان ده‌وی بیكه‌ن چونكه ئه‌و به‌رپرسانه سه‌باز وه‌ك رێگرێك سه‌یر ده‌كه‌ن له‌و شوێنه بۆ جی به‌جی كردنی مه‌رامه‌كانیان هه‌روه‌ك زۆر جاریش سه‌رباز هه‌ورامی به فعلی رێگری له نامه و نوسراوی نایاسای ئه‌وان كردوه كه‌واته ئه‌و به‌رپرسانه یه‌كێك له‌مه‌به‌سته‌كانی ئه‌و هێرشانه كه له‌رێگای به‌كارهێنانی رۆژنامه‌نوسانه‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ئه‌وه‌یه كه سه‌رباز هه‌ورامی له‌به‌ر چاوی نێچیرڤان بارزانی بخه‌ن و وای لێبكه‌ن كه كه‌سێكی تر له جێگای ئه‌و دا‌نێت و دوای ئه‌وه ئه‌و به‌رپرسانه به‌ئاره‌زوی خۆیان دوای نه‌مانی ئه‌و فلته‌ره چیان پی خۆش بێت بیكه‌ن و ده‌ست بكه‌ن به‌ته‌راتێن.
ئه‌ركی مه‌قاشی ئه‌و به‌رپرسانه ئه‌وه‌یه كه به‌و هێرشه ئه‌خلاقیانه كه مه‌به‌ستیان شكاندنی كه‌سایه‌تی و كاره‌كته‌ری سه‌رباز هه‌ورامیه ئه‌و نیشانانه‌ی دایان ناوه بیپێكن چونكه ئه‌و كه‌سانه یه‌كێك له‌رێگا چاره‌كان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌ندی كێشه و گیروگرفت كه دروست بوه به‌هێرشی ئه‌خلاقی و شكاندنی كه‌سایه‌تی ئه‌و ده‌بێت و وه هه‌ڵًبژاردنی ئه‌م رێگا چاره‌یه "شكاندنی كه‌سایه‌تی له‌رێگای دروستكردنی تۆمه‌تی ئه‌خلاقی"رێگا چاره‌یه‌كی سیخوریه؟چونكه له‌م وڵاته دواكه‌وتوانه‌دا زۆرجار به‌دروستكردنی تۆمه‌تی جۆر به‌جۆری ئه‌خلاقی كه له‌لایه‌ن ده‌زگا تایبه‌تیه‌كانه‌وه دروست ده‌كرێت ده‌توانری كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیداری و سیاسیان دا‌نێت، هێرش بۆ سه‌ر سه‌رباز هه‌ورامیش ده‌چێته خانه‌ی هێرشێكی دارێژراوی سیخوری ئه‌و چاودێرانه، كه له‌رێگای ئه‌و تۆمه‌ت و هێرشانه‌وه كه ئاراسته ده‌كرێت مه‌به‌سته‌كانیان بپێكن.
غه‌می ئه‌وان پله‌و پایه و جێگه‌ی چه‌ند كه‌سێك ه‌چوڵ بێت چونكه ئه‌و كه‌سانه به‌باش نازانن و زۆرجار به خه‌ته‌ر بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان ده‌زانن كه ناتوانن حكومه‌ت به‌كاربهێنن بۆ ئامانجی تایبه‌تی وه‌ك وتمان سیناریۆ و دروستكردنی تۆمه‌تی ئه‌خلاقی ته‌نها ده‌زگا جاسوسیه‌كان دروستی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له پێناو گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی هه‌ندی به‌رپرسی ئه‌و ده‌زگایانه.
یه‌كێكی دیكه له مه‌به‌سته‌كانی ئه‌و هێرشانه خستنی پێگه‌ی سه‌رباز هه‌ورامیه له‌نێو پارتی چونكه گه‌لێك به‌رپرسی نێو پارتی دورو نزیك سه‌رباز هه‌ورامیان خۆش ناوێت و نایانه‌وی هه‌ورامیه‌ك نزیك بێت له‌بارزانیه‌كانه‌وه هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وی به‌و هێرشانه خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ كۆنگره‌ی داهاتوی پارتی كه ئه‌وان بچنه سه‌ره‌وه نه‌ك كه‌سێكی وه‌ك سه‌رباز هه‌ورامی ئه‌مه‌ش ئامانج و مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی ئه‌و هێرشه جۆر به‌جۆرانه‌یه كه ئه‌نجام دراون یه‌كێكی دیكه له ئامانجه‌كانی ئه‌و هێرشانه كه زۆر جار له‌و نوسینانه‌دا ناوی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌هێنرێت مه‌به‌ستیان له‌ناوهێنانی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و به شه‌خسی ته‌ده‌خول بكات و ئه‌و ئامانجانه‌ی كه ئه‌وان مه‌به‌ستیانه بیپێك و به ته‌ده‌خول كردنی بارزانی ئه‌و مه‌به‌سته دور نزیانه‌یان بێته دی كه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن