سه‌رچاوه‌یه‌ک له راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به کوردستانپۆستی راگه‌یاند..
پێش ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ل ده‌زگای راگه‌یاندندا کۆببێته‌وه، داوای له سه‌رۆ قادر کردووه که فرۆشی هه‌ریه‌ک له رۆژنامه و گۆڤاره‌کانی سه‌ر به پارتی، هه‌روه‌ها ئاماری چاڵاکییه‌کانی سایت و ده‌زگاکانی وه‌شانی بۆ بخاته به‌رده‌ست..
سه‌رچاوه‌که وای باسکرد، پاش ئه‌وه‌ی ئاماره‌کانیان هێناوه‌ته به‌رده‌می، ئه‌ویش بریاریداوه له‌گه‌ل هیچ کامیان، جگه له گوڵان ، دانیشتن نه‌کات، پێی ووتون: من له گه‌ل ده‌زگایه‌کی بێ به‌رهه‌م و ناچاڵاک دانانیشم.... درێژه‌ی داوه‌تێ و ووتویه‌تی: چی له رۆژنامه‌ی خه‌بات بکه‌م، که رۆژانه 2000 دانه‌ی لێنافرۆشڕێت، 150 -200 دانه بۆ سلێمانی ده‌چێت، که‌چی بۆ رۆژی دوایی بۆیان دێته‌وه، که‌سێک نایکڕێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گوڵان داده‌نیشم، چونکه فرۆشی له چاو جاراندا زیادی کردووه..
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، که فوئاد سه‌دیق که‌سێکی سه‌ر به ده‌زگای راگه‌یاندنی بنه‌ماڵه‌یه و سه‌رپه‌رشتی گۆڤاری گوڵان ده‌کات وگه‌نده‌ڵێکی به‌ناوبانگه و ده‌نگی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یه، ئێستا بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێک ناردوویانه‌ته ئه‌وروپا ..
هه‌مان سه‌رچاوه بۆ کوردستانپۆستی دووپاتکرده‌وه، ووتی: سه‌رۆ قادر گووته‌بێژی کورد به‌سه‌گکردو، له‌گه‌ڵ فوئاد سه‌دیقدا به‌درۆوه، ئامارێکی زۆریان سه‌باره‌ت به فرۆشی "گوڵان" خستۆته به‌ر ده‌م مه‌سعود بارزانی، به‌مه توانیویانه، به هه‌ڵه‌یدا به‌رن... سه‌رچاوه‌که درێژه‌ی دایه ووتی: بۆ خۆیان له سه‌ربودجه‌ی زۆر و زه‌به‌ندی ده‌زگای راگه‌یاندنی بنه‌ماڵه، هه‌فتانه ژماره‌یه‌کی زۆر له گۆڤاری گوڵان له فرۆشگه‌کان ده‌کڕنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماری فرۆشیان به‌رزبێته‌وه. به‌م شێوه سه‌رۆکی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خاپێنرا و له خشته‌بردرا ..