کونجـــــــــــــــــــــــرینی :
دوا داخوازی پارتی له‌یه‌کێتی شۆڕکردنی لوله‌ی تفه‌نگه‌کانه .
نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی کاتێک جوانه که مافه‌کانی مرۆڤ نه‌خشین بکات ، مافی مرۆڤ کاتێک پیرۆزه که نیشتمانی بوونی کورد ده‌ست نیشان بکات .. بۆچونی خۆم له‌دوای ده‌مه‌زراندنی یه‌کێتییه‌وه ، پیلانه‌کانی پارتی له‌سه‌ر گرتنی پایه‌گایه‌ک ، ناوچه‌یه‌ک ، یان کۆتای هاتنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمێکی یه‌کێتی کۆتایی نه‌هات ، به‌ڵکوو له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی بنه‌مای ئه‌و دروشمه (گه‌ر شۆڕشمان پێ نه‌کرێت ئه‌وا شۆڕشمان پێ ده‌توێنرێته‌وه ) درێژه‌ی کێشا ، هه‌روه‌ها ئه‌م دروشمه به‌نه‌مانی یه‌کێتی کۆتایی نایه‌ت ،به‌ڵکو تاسه‌ری پارتی نه‌خوات ، ئامانجه‌و نه‌وه به‌نه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نه‌وژه‌نی ده‌که‌نه‌وه.
بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی به‌هۆی کۆمه‌ڵیک کلتوری سه‌قه‌ته‌وه تا ئێستا له‌و سکه‌یه لای نه‌داوه که خێڵ ، بنه‌ماڵه ، وه‌ک قودسیه‌تێک " باڵا ده‌ست نه‌بن به سه‌ر هه‌موو شته جوانه‌کاندا ، سروشت زۆر جار له ناوچه‌یه‌کدا بنه‌ڕه‌تی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و ده‌بێته کۆمه‌ڵێک فاکته‌ری پێچه‌وانه ، به‌هۆی ئه‌مه‌وه له‌نێو ماڵی کوردا کلتوره‌کان هه‌ر دواکه‌وتن به‌رهه‌م ناهێنن ، به‌ڵکو سروشتیش ده‌دۆڕێنن ، بۆیه یه‌کێتی له‌سه‌ر بناخه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی له‌دایک نه‌بوو ، به‌ڵکو نه‌وژه‌نکردنه‌وه‌ی قۆناخه‌کانی بیری کۆن و وه سه‌پاندنی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا سروشت بوونی یه‌کێتیان گۆڕی ، ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌مڕۆ پێک نه‌هاتووه له‌سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگا ، به‌ڵکوو ئه‌وه به‌شێکی کۆمه‌ڵگایه وه‌ک تێنه‌گه‌یشتنێک ئاڵاوه له‌چه‌ند گروپ و که‌سێک ،یا بۆته سێبه‌ری ده‌سه‌ڵات و سه‌رکرده‌ی ناشیرین و ناجۆر قوت ده‌کاته‌وه .
له‌دوای ڕاپه‌ڕین پارتی نه‌یتوانی به‌هه‌موو توانه‌کانی خۆی و هاوپه‌یمانانی ناوچه‌که‌شی یه‌کێتی لاواز بکات ، ئه‌وه گۆرانکارییه ناجۆره‌کانی سروشتی یه‌کێتی بوو " یه‌کێتی کرده پایزی بێ حاسڵات ، زه‌مه‌ن ئه‌و ڕاستیانه‌ی سه‌لماندووه گۆڕانکاری جۆر " هه‌میشه براوه‌و خاوه‌ن ده‌ستکه‌وت بووه. چه‌قان و گه‌ڕانه‌وه بۆ بیری کون و گۆشه سڕکردۆکانی کلتوری کۆن ، هه‌ڵوه‌ڕین و دۆراندن و په‌ککه‌وتن بووه، هه‌رهه‌مان سیسته‌م بووه هۆی ئه‌وه‌ی یه‌کێتی له ڕووی هه‌وادار و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری و قه‌واره‌ییه‌وه به‌ره‌و دۆڕاندن و پاشه‌کشیه‌کی ناجۆر به‌رێت ، وه‌بووشه هۆی له‌ده‌ست دانی تواناکانیشی له‌ڕووی دیالۆک و دانوساندنه‌وه له شه‌ڕی ناوخۆی دوای ڕاپه‌ڕین له‌به‌رامبه‌ر پارتی.
( هه‌ولێر چۆڵ که‌ن ) ئه‌وه ئه‌و دروشمه داخوازییه شێلگیرانه بوو که‌پارتی هه‌موو نرخێکی له‌سه‌رداو هه‌موو ڕابردووی به‌ناو کوردایه‌تیشی پێ به‌خشی ،له 31 ئاب دا . شه‌ڕی ناوخۆ گه‌ڕانێک نه‌بوو له‌پێناو به‌دواچوونی چاره‌سه‌ری ئه‌رێشه‌کانی دۆسیه‌ی کورد ، به‌ڵکو به‌دوا چوونێک بوو بۆ لاوزکردنی که‌سایه‌تی تاکی کورد ، تا مل که‌چ کردنه‌کان هه‌ر له‌ته‌وه‌ری که‌سایه‌تییه‌کانی چوارچێوه‌ی حیزب نه‌مێنێت و ئه‌و نه‌خۆشییه به‌شێکی زۆری کۆمه‌ڵگاش بته‌نێته‌وه ، که‌ئه‌م هه‌وڵانه بۆ جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیکی درێژخایه‌ن جۆرێک له‌و ده‌سه‌ڵاته شه‌ڕه‌نگێزو تۆتالیتارانه‌ی جیهان پیاده‌یان کردووه، شه‌ڕی ناوخۆی دوای ڕاپه‌ڕین به‌هه‌موو شێوه‌کانییه‌وه له قازانجی پارتی بوو ، ئه‌م چه‌مکه ده‌کرا یه‌کێتی زۆر به ئاسانی هه‌ستی پێبکردایه و ماوه‌ی نه‌دایه بێته گۆڕێ ، هه‌ولێر چۆڵ که‌ن ، وتارێكی ته‌کتیکی بوو له پێناو ده‌رێژه‌دان به‌جه‌نگ بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی بناخه‌ی به‌رده‌وامی داخوازی ، واژوی په‌ڕه‌ی سپی که به‌ڕێز مام جه‌لال ئیمزای کرد بۆ کۆمه‌ڵێک مه‌لاو ڕیش سپی له ساڵی 1995 وه‌ک په‌یامێک بۆ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی نارد که مل بنێت بۆ ئاشتی ،به‌ڵام ئه‌مه نه‌ی توانی ببێته ئه‌و لاسیکه‌ی یه‌ک پیت له وشه‌یه‌کی هه‌ولێر چۆڵ که‌ن بسڕێته‌وه . هه‌ولێر چۆڵ کراو به‌ره‌کانی شه‌ڕ هه‌ر گه‌رم بوو ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به‌جۆرێکی تر ، گرشکردنه‌وه‌کانی سه‌رمێزی گفتوگۆ سه‌ری هه‌ڵدا ، زاڵ بوون له‌و ده‌روازه‌وه سه‌ری کێشا که ده‌ڵێت من زۆرایه‌تی ده‌نگم له 19 . 05 . 1992 هێناوه‌و ده‌بێت خۆم باڵا ده‌ست بم له بڕیاردا ، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بۆ من ، سه‌رۆک وه‌زیران بۆ من ، بڕیاره گرنگه‌کان بۆ من ، وێنه‌ی سه‌رۆک بارزانی باوک وه‌ک ڕه‌مز به‌سه‌ر هه‌موومانه‌وه بشه‌کێته‌وه ئه‌مه بڕیاره و قابیلی گفتوگۆ نییه ، هه‌موو ئه‌و داخوازیانه بلۆکی ئه‌و دیواره‌ن که له‌سه‌ر بناخه‌ی هه‌ولێر چۆڵ که‌ن داڕێژرا ، پارتی هه‌ر به‌رده‌وامه‌و چاوه‌ڕێی کۆتای دروستکردنی ماڵی خواسته‌کانێتی له‌سه‌ر گۆشت و ئێسقانی یه‌کێتی ، دارایی و پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ‌و هه‌موو وه‌زاره‌ته پڕه‌کانی به‌مان بۆ ئێمه‌و وه‌زاره‌ته به‌تاڵ و بێ په‌ڕو بێ ماناکان بۆ ئێوه ، ئه‌مه ده‌بێت هه‌ر سه‌ربگرێت ئه‌گینا که‌رکوک به‌ده‌ردی ده‌وه‌ن به‌ئاشه‌که‌ی لێ دێت .
هه‌ولێر چۆڵکه‌ن باشترین چه‌کی داخوازی پارتییه به‌سه‌ر یه‌کێتییه‌وه ، که‌رکوک شاده‌ماری بوونی یه‌کێتییه ، گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک و خانه‌قین و شێخان بۆ سه‌ر ماڵی کورد ، به‌هێزکردنی یه‌کێتی و لاوازکردنی پارتی لێ ده‌که‌وێته‌وه . ئه‌گه‌ر پارتی له‌سه‌ر هه‌ولێر هه‌موو ڕابردووی به‌ناو نیشتمانی له‌سه‌ر دانابێت ، وه هیچ ئاسته‌نگێکیش له‌به‌رده‌میا نه‌بێت ،ئه‌وا بێگومان په‌لاماری کارێک نادات که‌سور لێی ڕونبێت ده‌دۆڕێت له‌سه‌ری . ماده‌ی 140 له‌یه‌که‌م خاڵ تادوا خاڵ زۆر به‌ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌کرا له‌به‌رامبه‌ر پاره ، به‌ڵام نه‌کرا ، ده‌بێت چ ململانێیه‌ک له‌سه‌ر دوا داخوازی پارتی له‌سه‌ر یه‌کێتی له‌ژێر کۆشک و ته‌لاری کێوی داخوازی ""هه‌ولێر چۆڵ که‌ن"" هه‌بێت ؟ ، لێسه‌ندنه‌وه‌ی پۆسته گه‌وره‌کانی یه‌کێتی یان ڕێسواکردن ولاوازکردن و داماڵینی ئه‌ندامانی یه‌کێتی له‌و ناوچانه‌دا ، ئه‌م ململانییه تا ئێستا گه‌رمه و شایه‌نی هه‌ڵوه‌سته‌کردنه ، تا ئێستا حکومه‌تی به‌ناو کوردستان له‌سه‌ر دیواری ڕوخان و بووندایه ، من پێم وایه کۆتایی شه‌ڕی پارتی و یه‌کێتی و دامه‌زراندنی حکومه‌تی به‌ناو کوردستان له دوای جێبه‌جێ کردنی ئه‌و دروشمه‌وه‌یه که ته‌واو که‌ری دروشمی هه‌ولێر چۆڵکه‌نه ، ئه‌ویش ئه‌م جاره‌یان ده‌ڵێن که‌رکوک و خانه‌قین چۆڵ که‌ن ، چۆڵێشی ده‌که‌ن .
04 . یولی . 2008
kuncryni@gmx.ch