گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: ئه‌مه‌ریکا و کورد
ئه‌مه‌ریکا حاڵی حازر کورد وه‌ک ژماره‌یه‌کی کارا له‌ هاوکێشه‌ی ناوچه‌که‌ ناروانێت ، به‌ هۆی:
مافیاییو نادیموکراسی ده‌سه‌ڵات.
به‌ خاتری فاشیزمی تورکیا.
هه‌ردووکیان به‌ یه‌که‌وه.‌
نازانم.
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن


email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

نەوزاد هادی، ئەكتەرە مەترسیدارەكە...بەشی یەكەم

له‌لایه‌ن on July 05,2008

image

ئەندازیار: ئیبراهیم خەیلانی :
 
 نەوزاد هادی تازە لە كولیەی هەندەسە دەرچوو بوو لە هەولێر. ئەندازیارێكی تا بڵێی هەژار و نەدار بوو. بەپێی قسەكانی خۆی لە یەكێك لە گۆڤارەكانی هەولێر(هەڵبوون) لە بازاڕ شتیشی فرۆشتووە.
 ئێستا ئەو پارێزگارەی هەولێر، یەكێكە لە دەوڵەمەندە هەرە گەورەكانی هەولێر و تەنانەت عێراقیش. بەهۆی پۆستەكەی پەیوەندییەكی فراوانیشی پەیدا كردووە لەگەڵ وەبەرهێنەرە مەزنەكانی عێراق و وڵاتانی ئیقلیمی. ئاخر شت كە بە نیازە بیكات، دروستكردنی مەزنترین نەخۆشخانەی ئەهلییە لە عێراق، كە لە شاری هەولێر دروست دەكرێت و بەهاوكاری بازرگانێكی ملیاردێری ئوردونی بەناوی (عبدالودود/ هاوسەری تازەی كەژاڵ ئەحمەد)، كە پشكی نەوزاد هادی لەو نەخۆشخانەیە سەدا چل دەبێت.
 
 كارە نهێنییەكانی نەوزاد و گرووپەكەی
 ئەو نەوزاد هادیەی كە هەژاری موهەندیس (بەرپرسی حیزبی موهەندیسەكانی هەولێر) كاتی خۆی لە كەناڵی كوردستانی مەركەزی ئەوكات، بە ئەندازیار دایمەزراند، ئێستا سەرمایەكەی خۆی لە قەرەی ملیۆنەها دۆلار دەدات.
 سەرۆكی گرووپە نهێنییەكەی نەوزاد هادی، بارزان قەسابی برایەكەتی، كە بەرپرسی حەرەكاتی ئاسایشی هەولێرە و یەكێكە لە تاوانبارترین پیاوە مەترسیدارەكانی هەولێر، بەهۆی پۆستەكەیەوە، هەڕەشە لەهەر كەسێكی هەولێر بیەوێت دەكات، تەنانەت گەیشتۆتە ئاستێك، زاتی ئەوە بكات چەند ماوەیەك لەمەوبەر هەڕەشە و گەڤ لە (محمد سەلیم)ی بەرپرسی نووسینگەی بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشیش بكات، كە كوڕێكی قارەمانی پارتییە و لە خانەوەدایەكی خەباتگێڕی كوردایەتین، كە لەو رووداوە نەوزاد بە توندی پشتی برایەكەی دەگرێت و سووریش دەزانێت كە ناحەقە.
 دوا كارە قێزەونەكەی بارزان، ئەنجامدانی كاری سێكسی بوو لەگەڵ ئافرەتێكی سۆزانی بەناوی (فەریدە/ ناوە راستەقینەكەی لای خۆم پارێزراوە) كە ماڵییان لە گەڕەكی نەورۆزە و بە كارمەندی بندیواری ئاسایشیشی دامەزاندووە و لەو سەین و بەینەدا كڵاوی خستۆتە سەر بەڕێوەبەرەكەی (مامۆستا عەبدوڵا/ ئەو كەسەی خاوەنی سێ شەهیدە لە خانەوادەكەی(باوك و دوو برای).
 ئەو بنەماڵەیە هەموویان بەو شێوەیە سێكسبازن، ئەوەتا سەنگەری برا بچووكی نەوزاد، كە ئەندام ناوچەی راپەڕینە (یەكێكە لە بارەگاكانی پارتی لە هەولێر)، ماوەیەك لەمەوبەر دەستدرێژی سێكسی دەكاتە سەر كادیرێكی ناوچە كە ناوی ( د... ) ە و دوای دروستبوونی هەڵایەكی گەورە و تەداخولكردنی پارێزگاری برا گەورەی كارەساتەكە پەردە پۆش دەكەن.
 كۆمپانیای ( د... و س .... و ب...) كە سێ زەبەڵاحترین كۆمپانیای هەولێرن و زۆربەی پڕۆژەكانی هەولێر ئەوان ئەنجامی دەدەن، خاوەنە ئەسڵییەكەی نەوزاد هادییە، بەڵام بۆ ئەوەی خەڵك بە خاوەنییەتییەكەی نەزانێت، ناوی تر بەڕێوەی دەبەن.
 لەو نێوەندەشدا، كڵاو خراوەتە سەر (تاهیر عەبدوڵا)ی جێگری پارێزگار، كە نەوزاد بە وردەكاری و كێشەی لابەلا مەشغووڵی كردووە و وەكو دەڵێن فڕی بە جمهورییەتەوە نییە.
 یەكێكی تر لەوانەی كە كارە ئیستسمارییەكانی نەوزاد هادی بەڕێوە دەبات، نەهرۆ ناوێكە كە لە كۆمپانیای شەرقولئەوسەت راوێژكاری یاساییە و عەرەب گوتەنی (كل فی الكل) ە، زۆرترین پارەكانی حكومەت دەچێتە پڕۆژەكانی ئەو كۆمپانیایە، سولفەكانی بازاڕی نیشتمان و دریم ستی و ئەوانی تر، لە بودجەی حكومەتەوە بە ڕێگای پارێزگای هەولێرەوە دەرژێنە خەزێنەكانی ئەو كۆمپانیایە، بۆیە مانگانە بڕە گەندەڵیەكی زۆر، بە ملیۆنەها دۆلار دەخەمڵێنرێت، بە تەنیسقی ئەو نەهرۆیە دەچێتە باخەڵی نەوزاد هادی و بڕێكی كەمیشی لێ دەداتە نەهرۆ( كە ئەو بڕە كەمە لە دەیان هەزار دۆلار زیاترە).
 نمونەیەكی تر لەو گەندەڵیەی جەنابی موحافیزی هەولێر، كە بەڕێگای نەهرۆ ئەنجامی داوە، دروستكرنی باڵەخانەیەكی حەوت نهۆمی گەورەیە لەسەر شەقامی گوڵانی هەولێر ( كە راقیترین شەقامی هەولێرە) و پرۆژەكە ئێستا لە تەواوبوونە، لەسەر رووبەری نزیكەی 2000 مەتر دووجایەك بینا كراوە، كە بە خۆڕایی زەوییەكەی لەسەر ناوی نەهرۆ تاپۆ كردووە، كە تەنها زەوییەكە نزیكەی سێ ملیۆن دۆلار نرخەكەیەتی.
 ئەو پڕۆژەیە كە تا ئێستا نازانرێت دەكرێتە (مۆتێل، نەخۆشخانە، سوپەرماركێت)، سەدا حەفتای بۆ نەوزاد و سییەكەی تریشی بۆ نەهرۆی مێردی شەیمایە.
 یەكێكی تر لە كارە زۆر نهێنیی و بەرنامە ستراتیژییەكانی نەوزاد روكن، ئەوەیە كە بەحوكمی ئەوەی پارێزگاری هەولێرە و دەزانێت پڕۆژەكان لە كوێ ئەنجام دەدرێت، فیكرەی جەهەنەمی بەكاردێنێت بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە گەندەڵیەكانی، ئەوەتا دوا بەرنامەی خۆی لەو رووەوە، بریتی بووە لە كڕینەوەی زۆربەی خانووەكانی تەنیشت مزگەوتی سەواف و بەندیخانەی ناوەندی هەولێر و دوای كڕینەوەیان پڕۆژەی جووت سایدێكی فراوان لەو شوێنە كراوە و بەهای خانووەكان چەندان هەزار دۆلاری هاتۆتە سەر، ئەو بەرنامەیە كە بارزانی برای راستەوخۆ سەرپەرشتی كردووە، سێ چوار ملیۆن دۆلار بەرهەمی قازانجەكەی بووە.
 
 گرنگی نەدان بە حیزب و چاودێری كردنی لەلایەن پاراستنەوە
 نەوزاد هادی هەرچەندە پاڵێوراوی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، بۆ ئەوەی ببێتە پارێزگاری هەولێر و دەنگدەرانی پارتی لەكۆی پارێزگاری هەولێر دەنگیان پێدا، كەچی ئەو ئێستا لەبەر كاركردن بۆ بەرژەوەندی خۆی لەلایەك و عوقدەی بەرامبەر هەندێك لە بەرپرسانی پارتی پارێزگای هەولێر بەتایبەتی پشتیوان سادق(بەرپرسی لقی دوو) و كاكەمین نەجار (بەرپرسی لقی 16) ، چونكە چاك دەزانێت باڵانسی ئەو دووە لە بەرزبوونەوەی بەردەوامە و جەماوەر و حیزبیش بەهۆی كاركردنی بەردەوامیان پشتگیریان دەكات، نەوزاد هادیش ئەوانەی دەوروبەری تەنها بۆ بەرژەوەندی لە پشتیەوەن و لە ئەگەری نەمانی لەو شوێنە، كەسێك نامێنێت، بیلاوێنێتەوە.
 ئەو كادیرانەی كە نەوزاد هادی بزانێت سەر بەو دوو لقەن، كاریان بۆ ناڕوێنێت و دژایەتیەكی سەرسەختی نهێنی پشتیوان سادق و كاكەمین نەجار دەكات، چونكە بەهۆی ئەوەی مەسرور بارزانی پاڵپشتی سەرەكی پشتیوانە و سیداد بارزانیش پشتگیریكەری سەرەكی كاكەمین نەجارە و هەردووكیشیان لای سەرۆكی پارتی خۆشەویستن، بەهۆی مەوقیعی هەستیاری بەرپرسیاریەتیان، بۆیە پارێزگار ناوێرێت ئەو دوژمنایەتییەی ئاشكرایانە دەربڕێت.
 بەرامبەر ئەوە، كاری جیددی بۆ شەخسی ئەحمەد كانی بەرپرسی لقی بیست و سێی مەخموری پارتی دەكات، چونكە كاتی خۆی پشتگیری كاندیدكردنی بووە، كە ببێتە پارێزگاری هەولێر. دوا ئیمتیازیشی كە بۆی كردووە، پێدانی سێ دەفتەر دۆلار بووە، كە جەنابی پارێزگار لە مینحەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر دەریهێناوە و مانگێك لەمەوبەر تەسلیم بە مەحمود كانی برای ئەحمەد كانی كردووە، كە بۆ ئەو مەبەستە هاتبووە موحافەزە.
 نەوزاد هادی لەلای برادەرە نزیكەكانی باسی لەوە كردووە، كە ئەو پارتایەتی كردووە، هێشتا پشتیوان و كاكەمین فڕیان بەسەر پارتایەتیەوە نەبووە، بەقسەی خۆی كاتێك ئەو لەگەڵ پاراستن و فارس قادری بەرپرسی ئەوسای پاراستنی هەولێر كاری كردووە، ژیانی لە مەترسی بەردەوام دا بووە.
 بەڵام بەهۆی ئەوەی كە ئێستا مەسرور سەرۆكی پاراستنە و پەیوەندییەكی بەتینی لەگەڵ پشتیوان سادق و كاكەمین هەیە و دەیەوێت ئەوانەی كە دژایەتی لقەكان دەكەن، جا لە هەر پایە و پلەیەك دابن، چاودێریان بكات و لەكۆتایی لە شوێنە هەستیارەكان دووریان بكاتەوە، بۆیەش پاراستن ئێستا بە وردی چاودێری كارەكانی نەوزاد هادی دەكات و لە رێی موعتەمیدە زۆر نهێنییەكانی زانیاری ورد لەسەر نەوزاد كۆ دەكەنەوە و لەو رووەوەش پشتیوان و كاكەمین هاوكارییان دەكەن.
 لەمدواییانەش (نەزهەت حالی) یاریدەدەری مەسرور بارزانیش كاری جیددی بۆ لابردنی نەوزاد هادی دەكات، چونكە كۆمەڵێك كادیری پاراستن كاریان لە موحافەزەی هەولێر هەبووە و نەوزاد هادی بۆی نەكردوون، ئەمە جگەلەوەی هەڵەیەكی (هەڤاڵ ئاكرەیی) بەرپرسی ماڵپەڕی پارێزگا، كە لەبری ئەوەی بنووسێت (نەزهەت حالی) نووسیبووی (نەزهەت عالی)، كە وەكو نوێنەری مەسرور بارزانی بەشداری دەرچوونی كۆمەڵێك ئەفسەری كۆلیژی پۆلیسی كردبوو، گۆمەكەی قووڵتر كردۆتەوە و نەزهەت ئەو (عالی) نووسینەی بە ئیهانە بۆ باوكی مەرحومی تێگەیشتووە و لەلای كۆمەڵێك برادەر هەزار جنێوی سووكی بە باوكی و دایكی نەوزاد داوە و پەیمانی ئەوەی داوە، تا ساڵێكی تر، نەوزاد بكاتە بەشێك لە یادگارییەكانی دانیشتوانی هەولێر.
 خوێنەرانی بەڕێز، ئاگادار دەكەمەوە، كە ئەڵقەی داهاتوو، باس لە پرۆسەكانی زەوی گۆڕین دەكەم، كە نەوزاد هادی ئەوكاتەی دەسەڵاتی هەبووە، بە كەیفی خۆی ئیعازی داوەتە شارەوانی و شوێنی زەوی نزیكەكانی خۆی گۆڕیوە، بەڵام دوای ئەوەی نازەنینی وەزیری شارەوانی بێزار دەبێت لەدەست ئەو هەڵسوكەوتانەی نەوزاد هادی، لای سەرۆكی حكومەت شكایەت دەكات و ئەو دەسەڵاتە لە نەوزاد دەستێننەوە، بۆیە ئێستا نەوزاد و نازەنین خوێنی یەكتر فڕ دەكەن و قسە لەگەڵ یەكتر ناكەن.
 هەروەها داوا لە خەڵكی بەشەرەفی شاری هەولێر دەكەم، هەر كەسێك زانیاری بەڵگەداری هەیە، با بۆ ئیمەیڵەكەمی بنێرێت، تاكو رووە راستەقینەكەی نەوزاد هادی بە دانیشتوانی بەشەرەفی شاری هەولێر و گشت كوردستان و دڵسۆزان پیشان بدەین.
 چاوەڕوانی، پاڵەوانیەتیەكانی نەوزاد هادی بن!!!!!

ibrahimxailany@yahoo.com


1546 جار بینراوه‌