په‌یامنێری كوردستانپۆست-سه‌نگه‌سه‌ر
نوێنه‌ری یه‌كیه‌تی له تاران مامۆستا نازم كه‌به نا‌زمه دز ناسراوه پێشوازی له كوڕی كۆنه جاشێكی بكوژی ده‌یان پێشمه‌رگه‌وهاوڵاتی ده‌كات!!
فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو هه‌واڵه..
1- پارچه زه‌وییه‌كی كشتووكاڵی، که هی خێزانێكی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ره به ناوی خالید، پاش ئه‌وه‌ی ده‌یفرۆشی به هاوڵاتیه‌كی تر، به‌ڵام ئه‌م هاوڵاتییه ناتوانێ ئه‌م پارچه زه‌ویه به‌ناوی خۆی بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ساڵێ 2005 به‌پێێ بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ناو كردنی هه‌رچی پارچه زه‌ویی کشتوکاڵیی هه‌یه، وه‌ستاوه.
به‌ڵام به پێی بڕیارێک ئه‌و پارچه زه‌وییه ده‌درێته (عه‌باس بایز).
(عه‌باس بایز)، چونكه ئه‌وه‌نده‌ی تاوانکاریی دژی ئه‌و ده‌ڤه‌ره کردووه، که زیاتر له 47 داوای یاسایی له داگاكانی پشده‌رو ڕانیه، له سه‌ر تۆمار كراوه، هه‌روه‌ها تاونباره به شه‌هید كردنی زیاتر له 100 كه‌س له پێشمه‌رگه و هاوڵاتیی، بۆیه یه‌كێك له كۆنه ئامرسریه‌كانی عه‌باس بایز به‌ناوی فه‌رخه مامه‌ش له ناوچه‌ی پشده‌ر، که ئه‌میش که‌ڵه سیخوڕێکی به‌ناوبانگه، ئه‌م کابرایه سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانی (عه‌باس بایز) ده‌كات.
فه‌خه مامه‌ش، به به‌رچاوی مه‌ڵبه‌ندی 8ی ڕانیه و مه‌ڵبه‌ندی 24 ی قه‌ڵادزێ، کاره‌کانی عه‌باس بایز مه‌یسه‌ر ده‌کات.
له ڕۆژی 25-6-2008 له کاتێکدا كڕیاری زه‌ویه‌كه، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتووكاڵی قه‌ڵادزیی ده‌کات، ده‌چێته لای لێپرسراوی به‌شی زه‌وی و زار (به‌ڕیز عه‌بدوڵا)، ئه‌وان پێیان ووتبوو ڕاسته به پێێ بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێم نابێ هیچ زه‌ویه‌ك به‌ناو بكرێت، به‌ڵام عه‌باس بایز بڕیارێكی تایبه‌تی بۆ ده‌رکراوه له لایه‌ن وه‌زیری كشتووكاڵه‌وه، ئه‌و بڕیاره‌یان بۆ ئێمه هێناوه ئێمه‌ش ناتوانین سه‌رپێچی له بڕیاری وه‌زیری كشتووكاڵ بكه‌ین.
2- له به‌رواری 18-6-2008، له ڕێگای كۆمیته ومه‌ڵبه‌ند و ناوه‌ندی هونه‌ریی ڕۆشنبیریی یه‌مێتیی نیشتیمانییه‌وه، به‌ناوی گه‌شتێكی زانستیه‌وه بووه، شاندێكی گه‌نجان سه‌ردانی ئێرانیان كردوه، به به‌رپرسیاریه‌تی كوڕێک كۆنه جاشێكی عه‌باس بایز،به‌ناوی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د عه‌لی ، باوكی ئه‌وه كوڕه واته ئه‌حمه‌د عه‌لی ئامر مه‌فره‌زه‌وه یه‌كێك بووه له‌سه‌رده‌سته‌ی پیاو كه‌ژانی خه‌ڵكی سه‌نگه‌سه‌رتۆمه‌تباره به كوشتنی سه‌ید حه‌سه‌ن و مامۆستا ئه‌مین و قادر لاجانی و ده‌یانی تر جگه له شه‌هید كردنی چه‌ندین پێشمه‌رگه، ئێشتا ناو براو به‌پله‌ی پێشمه‌رگه‌ی دانه‌براو خانه‌نشێن كراوه و هه‌موو خزمه‌تی جاشایه‌تی و كورد كوشتنه‌كه‌ی به زیاده‌وه به خزمه‌ت بۆ حسابكراوه!
له كاتی سه‌ردانی شاندی ناو براو له‌لایه‌ن مامۆستا نازم، كه ناسروه به نا‌زمه دزی سه‌رده‌می گۆمرگ له به‌ره‌ی كوردستانی پێشوازی لێكراوه. له‌كاتی په‌خشی هه‌واڵه‌كه له ته‌له‌فزیۆنی ڕاپه‌ڕین، خه‌ڵكی ناوچه‌كه ووتیان: ئه‌مه دیاری یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ ئێمه، که نوێنه‌ره دزه‌كه‌ی جاران پێشوازی له كوڕی تاوانبارترین كۆنه جاش ده‌كات له سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزێۆن پێشانمانی ده‌ده‌ن!
تکایه کلیکی یه‌و لینکه‌ی خواریشه‌وه بکه
http://kurdistanpost.com/index11.php?id=3231