ئارام ئه‌حمه‌د علی:
وڵاتێک یاسای تێدا نه‌بێت، یان هه‌بێت و دڕنده‌کانی بنه‌ماڵه تێیدا باڵاده‌ستبن، بڕیاریش له لای ئه‌وان بێت و خۆیان له سه‌رو یاسا ببیننه‌وه، وه‌کوو کۆیله ما‌مه‌ڵه له‌گه‌ڵ بێده‌سه‌ڵاتداراندا بکه‌ن، ئیتر ئه‌و یاسایه‌ی که نییه، چ سه‌روه‌رییه‌کی تێدایه، که به‌رده‌وام باسی ده‌که‌ن و به‌و خه‌ڵکه‌ی ده‌فرۆشنه‌وه؟ ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵێ مافیا و باندی چه‌کدار وڵات به‌ڕیوه‌ده‌به‌ن و یاسای جه‌نگه‌ڵستان پیاده ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌ی جاران به‌عس به ئاشکرا ده‌یکرد، خه‌ڵکی ده‌گرت، ده‌یکوشتن و له‌ناوی ده‌بردن، هه‌موو که‌س ده‌یزانی بۆ ده‌یکه‌ن، قوربانییه‌کانمان به چاوی خۆمان ده‌بینیی، چونکه پاره‌ی فیشه‌که‌کانیشیان لێده‌سه‌ندینه‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پارتیی و یه‌کێتی ده‌یکه‌ن، قوربانییه‌کان ده‌شارنه‌وه، نازانین به فیشه‌ک کوشتوویانن، یان به خنکاندن هه‌ڵیانواسیون!
ئه‌وه‌ی به‌عس ده‌یکوشتن، پێشیان ده‌گووتین تاوانیان چییه؟!
ئه‌وه‌ی پارتیی و یه‌کێتیش ده‌یکه‌ین، پێمان ناڵێن تاوانیان چییه!
ته‌نها لێکجوونێک هه‌بێت، له نێوان به‌عس و پارتیی و یه‌کێتییدا، ئه‌وه‌یه، که قوربانی هه‌ردوو لا، هاوڵاتیی و مرۆڤی کورد بوو.
ڕفاند و سه‌رنگومکردن، که‌لتووری دوو بنه‌ماڵه‌یه، ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه به ناو سه‌رکرده‌ی دوو حیزبن، که هیچ جیاوازییه‌کیان له‌گه‌ڵ مافیادا نییه. ئه‌مانه تا ئیستا، جگه له کورد که‌سێکی دیکه‌یان نه‌رفاندووه! جگه له کورد تا ئیستا به‌و شێوه‌یه ده‌ستیان له غه‌یری کورد نه‌وه‌شاندووه. مێژووی ئه‌م دوو حیزب و دوو بنه‌ماڵه‌یه، پڕه له‌م کاری قێزه‌وه‌ند و نامرۆڤانه و نامه‌ردانه، پڕه له ناپاکیی و کوردقڕاندن، پاشه‌ڵی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه ئه‌وه‌نده بۆگه‌نه، که بۆته مۆڵگه‌ی باند و گروپه‌کانی تریش، هه‌رگروپ و کوتله و تاقمێک، له‌ناو هه‌نگڵی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌دا سه‌ری هه‌ڵدابێت، توانیوێتی مه‌رامه‌کانی خۆی تێدا به‌دیبهێنێت و کاری خۆی به‌جێ بهێنێت، ئاخر، پارتیی و یه‌کێتیی به واتا قوتابخانه‌ی تیرۆر، قوتابیانی تیرۆریستیی تێدا گۆش ده‌کرێت، هه‌ر یه‌که‌ش به‌پێی قازانجه‌کانی خۆیان کار ده‌که‌ن، زۆر ساده هه‌رچیان بوێت ده‌یکه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌سێک هه‌بێت بتوانێت بڵێ ئه‌مه قابیلی کردن نییه، بۆیه له کوردستاندا ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن یاسا، حکومه‌ت، سیسته‌م، دادگا، جگه له کۆمه‌ڵێ ووشه‌ی بێ‌مانا، هیچ شتێکی تر نییه.
هه‌ر وڵاتێک کۆمه‌ڵێ چه‌ته‌ی وه‌کوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی به‌ڕێوه‌ی به‌رێت، به‌رهه‌مه‌که‌ی هه‌ر ئه‌وه‌یه که ئێستا له کوردستاندا هه‌یه، ژیانی کۆمه‌ڵگاش به‌و شێوه‌یه تێک ده‌چێت.
حه‌ڤده ساڵه کوردستان نه‌زانیین و نه‌فامیی به‌رهه‌م ده‌هێنێ.
کوردستانی ئه‌مڕۆ، ده‌ستدرێژیی و جوێن و زیندان و که‌رامه‌تی تاکی کوردی تێدا ده‌شکێنرێت و خراپه‌ی تێدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ئاخر ده‌سه‌ڵات خۆی نه‌فام و نه‌خوێنده‌واره، به شمشێر کۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه ده‌بات.
خوێنه‌ری به‌ڕێز با ڕاسته‌وخۆ بچینه ناو بابه‌ته‌که‌مانه‌وه، که چیرۆکی بێڕه‌حمانه‌ی پیاوێکه که هه‌موو ته‌مه‌نی له پێشمه‌رگایه‌تیدا به‌سه‌ر بردووه، ئه‌و پیاوه‌ش ناوی قادر ساڵح عبدوڵایه، که ناسراو به‌قادر زیره‌ک.
پاش ئه‌وه‌ی پینج ساڵ له به‌ریتانیا ده‌مێنێته‌وه و مافی په‌نابه‌ری پێڕه‌وا نابینن، ئه‌ویش شه‌ش مناڵی په‌رته‌وازه‌ی له کوردستاندا، بێسه‌ر په‌رشتی به جێهێشتوه، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له هاوڕێکانی له ناو یه‌کێتیدا گفتی پێده‌ده‌ن که کارێكی بۆ بکه‌ن، تا بگه‌ڕێته‌وه و بچێته‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ید سادق، له په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا که نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ کاروانی کوڕیدا ڕێکی خستووه، کاروان ئاوا بۆمان باس ده‌کات:
باوکم له ساڵی2000 چۆته به‌ریتانیا، له ڕۆژی 23-3-2005 گه‌ڕایه‌وه بۆ کوردستان، پاش چه‌ند مانگێک ئێواره‌یه‌ک کاتی نانخواردن پاترۆڵێکی جام تاریک هۆڕینێکی بۆ لێداوه، ئه‌ویش چووه ده‌ره‌وه و له گه‌ڵیاندا ڕۆیشت، مناڵێکمان دوای که‌وتووه، باوکم ووتویه‌تی براده‌ری خۆمن، ده‌ڕۆم و ئێستا ده‌گه‌ڕێمه‌وه، ئه‌وا 2 ساڵ و 5 مانگه، تا ئێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
مانگی12ی 2006 خوشکه‌که‌م که ته‌مه‌نی 16 ساڵ بوو، ئه‌وه‌نده خه‌فه‌تی خوارد و په‌یمان و مزگێنی درۆیان پێداین، له داخداسه‌لیه‌یه‌کی نا به خۆیه‌وه، خۆی کوشت، هه‌موو ده‌زگاکانمان تێگه‌یاندوه هه‌ر ده‌ڵێن هه‌وڵتان بۆ ده‌ده‌ین به‌ڵام هیچیان دیار نییه.
له وه‌ڵامی ئێستا ژیانتان چۆنه؟
ده‌ڵێت: وه‌ڵا هیچمان نییه له سه‌ر ئه‌م زه‌ویه، باوکم خانه‌نشین بوو، به‌وه ده‌ژیاین، دوو مانگ دوای ئه‌وه‌ی باوکم دیار نه‌ما خانه‌نشینییه‌که‌یان بڕین، ده‌ڵێن ده‌بێت باوکتان بێت وه‌ریبگرێت، زۆر هه‌وڵمان دا که برای ووردمان هه‌یه و ده‌خوێنن، به‌ڵام بێسوود بوو، خۆیشم ئیشی ته‌خته به‌ستن ده‌که‌م ماوه‌یه‌که، تووشی فه‌قه‌رات بووم، وه‌ک جاران ئیشم پێناکرێت.
بابزانین کاک به‌کر برای قادر زیره‌ک چیمان پێده‌ڵیت!
له ژووری کوردستان ئونایتد له پاڵتاڵک و له ڕێگای ته‌له‌فونه‌وه به‌ڕێزێک به ناوی کاک شۆڕش له‌گه‌ڵ برای قادر زیره‌کدا په‌یوه‌ندی گرت و هه‌ندێ ڕوونکردنه‌وه‌ی بۆ داین، ئه‌مه‌ی خواره‌وه به‌شێکه له ووته‌کانی:
ده‌رباره‌ی براکه‌م که له خاریج گه‌ڕایه‌وه، چه‌ند مانگێک له ماڵه‌وه بوو، پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی بوو، یه‌کێک بوو له پێشمه‌رگه کۆنه‌کان که له‌ساڵی 78 وه پێشمه‌رگه بووه، هاتۆته‌وه و خانه‌نشینیان کردوه و له‌ماڵه‌وه دانیشتووه.
ئێواره‌ی 17 له‌سه‌ر18ی مانگی 2 ی 2006 پاترۆڵێکی جام تاریک هاتوه به شوێنی‌دا و بردوویه‌تی، دوو ڕۆژ به‌ر له‌وه له‌گه‌ڵیاندا چۆته که‌لار و له‌وێ زۆر گه‌ڕاون، پاشان هاتۆته‌وه و ئه‌و ئێواره‌یه بردویانه و له‌و کاته‌وه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه. به‌یانیه‌که‌ی ته‌له‌فۆنم بۆ هه‌موو هاوڕێکانی کرد، یه‌کێک له‌و که‌سانه (عه‌تا سه‌راوی) بوو، پێم ووت:
کاک عه‌تا، کاک قادری برام له دوێنێوه دیار نییه، ئایا لای تۆ نییه و هه‌واڵی نازانی؟
له وه‌ڵامدا ووتی: نه‌وه‌ڵا هه‌واڵی نازانم، ئه‌ی ئێوه هه‌واڵی نازانن؟
دوای ئه‌وه ته‌له‌فۆنی بۆ کردمه‌وه، ووتی: به‌یانی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی بێنه و وه‌ره بۆ سلێمانی.
به‌یانی که چووم بۆ ماڵی (عه‌تا سه‌راوی)، له‌وێ مۆبایله‌که‌م ته‌سلیم کرد، ووتی کاکه خه‌متان نه‌بێت، دوو که‌س له ئێران گیراون و ناوی قادریان داوه، ئێران گرتویه‌تی.
ئێمه خزممان له ئێرانه، زۆر گه‌ڕاین، کرماشان و سنه تا نزیکی تاران، ووتیان لێڕه نییه ، سه‌رنجامی نه‌بوو، به هۆی که‌سوکاری خۆمانه‌وه هه‌وڵیان بۆ داین و له ماوه‌ی 14 ڕۆژدا ووتیان: وه‌ڵا کاکه له ده‌زگایه، له به‌شی نهێنیه‌که‌یه‌تی، یه‌کێتی خۆی گرتوویه‌تی.
دوو هه‌فته دوای ئه‌وه، چووینه‌وه لای کاک (عه‌تا سه‌راوی) ووتمان:
هه‌واڵێک نییه؟
ووتی: کاک قادر له‌گه‌ڵ ڕه‌فیقی خۆی عاجزیی بووه و کوشتویانه و تائکید بن لای یه‌کێتی نییه.
ووتمان: باشه کوژراوه و تۆ شتێک ده‌زانی؟!
ووتی: بڕۆن بۆ لای سه‌نته‌ری غه‌واره، ئه‌وان یارمه‌تیتان ده‌ده‌ن.
منیش چووم بۆ ئه‌وێ، پاشان له‌گه‌ڵ کاک (خه‌لیل سه‌رکانی)دا چووین بۆ لای وه‌ستا حه‌سه‌ن. ئه‌و پێش من چووه ژوره‌وه، ئه‌و که‌سه‌ی که له‌گه‌ڵـم هات مه‌سئولی سه‌نته‌ری غه‌واره‌یه له‌گه‌ڵ مندا بوو، خزمی خۆمانه، که چووینه لای وه‌ستا حه‌سه‌ن ووتی:
ئه‌و برایه‌ت له کام وڵات بوو؟
ووتم: به‌ریتانیا!
پرسی: ئه‌ی له کام شار بوو؟
ووتم بێرنیگام.
ووتی: وه‌ڵا ئه‌و شاره ئیسلامی زۆره.
ووتم: وه‌ڵا کاک حه‌سه‌ن، ئه‌و برایه‌ی من، به‌س ئیسلامی نییه.
وه‌ستا حه‌سه‌ن ده‌ستی کرد به پێکه‌نین.
دوو مانگ دوای ئه‌وه چووینه‌وه بۆ لای کاک عه‌تا سه‌راوی.
ووتی: کاکی خۆم، کاک قادر وورده‌کاری له سه‌ره و لای ئاسایشه!
ووتمان: باشه هه‌وڵمـان بۆ بده!
ووتی: به‌سه‌رچاو.!
پاشان چووینه لای مامۆستا سه‌یفه‌دین.
ووتی: قادر خوای نییه و ئیشی بۆ پاره‌کردوه!
ووتم: ویستوویه‌تی چیبکات؟
هیچ وه‌ڵامێکم ده‌س نه‌که‌وت، ئیتر من نه‌چوومه‌وه به‌لای ئه‌مانه‌دا، زانیم که حیمایه‌کانی عه‌تا گرتوویانه.
کاک عه‌تا هات بۆ ماڵمان و کۆبوونه‌وه‌مان کرد.
ووتم: کاکه، ئه‌م پیاوه تۆ بردوته و به ده‌می خۆت ووتوو‌ته!
له وه‌ڵامدا وتی: کاکه من نه‌مبردوه، حیمایه‌کانم بردویانه، به‌ناوی سالار و جه‌زا.
ئه‌مه کورته‌ی کاره‌ساتیی رفاندن و سه‌رنگومکردنی قادر ساڵحه، که ناسراوه به قادر زیره‌ک...
بۆ براوه؟ چۆن براوه؟ کێ بردوویه‌تی؟ ئه‌گه‌ر کوژرابێت، له سه‌ر چ تاوانێک له‌ناویان بردووه؟
ئه‌مانه هه‌مووی پرسیارن، ته‌نها بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و پاڤێل تاڵه‌بانیی، ده‌زگای زانیاریی، مامۆستا سه‌یفه‌دین و وه‌ستا حه‌سه‌ن ده‌توانن وه‌ڵامی بده‌نه‌وه!
ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه بێده‌نگ نابین، به‌دواداچوونی له سه‌ر ده‌که‌ین، چوونکه ئه‌و رووداوه، یه‌که‌م ڕووداو نییه و دوواین ڕووداویش نابێت، چاره‌نووسی تاک و کۆمه‌ڵگای کوردییه، که به ده‌ست ئه‌و بنه‌ماڵه مافیایانه‌وه نادیاره و یاری پێده‌کرێت!
تکایه کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه: