زانا ڕواندزی
له‌وانه‌یه‌زۆر كه‌س هه‌بێت بڵێ بۆچی مانشێتی ئه‌م بابه‌ته‌به‌م شێوه‌یه‌نوسراوه‌خۆ عه‌بدولمسه‌ور بارزانی هیچی خراپی نه‌وتوه‌له‌به‌رچی چاره‌نوسی كه‌وتۆته‌مه‌ترسی؟ منیش ئه‌ڵێم ماران گه‌ستی له‌گوریسی سه‌ر ڕێگاكانیش ئه‌ترسێت گله‌ییم لێ مه‌كه‌ن ئه‌زمونه‌كانی ڕابوردومان وامان لێ ئه‌كات ئاوا ڕه‌شبین بین، من له‌نزیكه‌وه‌عه‌بدولمسه‌ور بارزانیم ئه‌ناسی به‌هۆی كه‌سێكی خۆشه‌ویست كه‌ئیستا به‌داخه‌وه‌شه‌هید بوه‌و له‌ژیاندا نه‌ماوه، عه‌بدولمسه‌ور له‌هه‌ڕه‌تی سه‌ره‌تای ژیانی سیاسی‌دا كه‌سێكی خوێن گه‌رم و دڵسۆز بوو‌جیاوازیه‌كی زۆری هه‌بوو‌له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی تری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ، هه‌مو ئاواته‌كانی ئه‌وه‌بوو ببێته‌كه‌سێكی سیاسه‌توانی ناوداری بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی خانه‌واده‌ی مه‌ڕحوم مه‌لا مسته‌فا بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی شێخ عه‌بدوسه‌لام بارزانی با‌پیره‌ی بگرێته‌وه، ئه‌وه‌ی كه‌هه‌رگیز ئه‌م پیاوه‌بیری لێ نه‌ئه‌كرده‌وه‌خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌تایبه‌تیه‌كان بوو به‌ناوی بنه‌ماڵه‌كه‌یان له‌سه‌ر حیسابی گه‌لی كورد، ئه‌گه‌ر له‌كاتی خۆی وه‌كو ئه‌ندامانی تری ئه‌م خانه‌واده‌یه‌هاوكاری سه‌ركردایه‌تی بارزانی بكردایه‌ئێستا له‌ڕیزی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان بوو، به‌ڵام هه‌مو كاتێك ڕه‌فزی سیاسه‌تی ئه‌وانی كردوه‌هه‌رده‌م بیری له‌وه‌كردۆته‌وه‌به‌هه‌وڵی شه‌خسی خۆی دور له‌یارمه‌تی خه‌ڵكیانی تر كه‌سایه‌تی بۆ خۆی دروست بكات پشت به‌كه‌سی تر نه‌به‌ستێت واته‌نه‌یویستوه‌كه‌سێك بكات به‌پرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریدا بپه‌ڕێته‌وه و خۆی پی بگه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر شانازی به‌بارزانی بونی خۆی ئه‌كرد هه‌رده‌م له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابووه‌كه‌خه‌ڵكانی تر له‌م بنه‌ماڵه‌یه‌جگه‌له‌كوڕه‌كانی مه‌رحوم مه‌لا مسته‌فا بونی خۆیان بسه‌لمێنن وكاری سیاسی بكه‌ن هه‌ر له‌كاتی خۆی له‌ساڵانی حه‌فتاكاندا به‌رنامه‌ی داڕشتبو بۆ دروست كردنی پارتێكی سیاسی له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌سه‌ڵاتدار به‌شێوازێكی تازه‌و مۆدیرنی‌ئه‌وكاته‌كه‌زیاتر سیمای ئازادی و دیموكراتی پێوه‌دیار بێت ، به‌داخه‌وه‌هه‌وڵه‌كانی ئه‌م به‌رێزه‌سه‌ری نه‌گرت به‌هۆی ڕكابه‌ریه‌كی توند له‌لایه‌ن خزمه‌كانی و ده‌زگای پاراستن سه‌رتاپای به‌رنامه‌كه‌پوچه‌ڵ كرایه‌وه‌به‌پێی زانیاریه‌كانی من له‌ساڵی ١٩٧٢ـ١٩٧١ كۆبونه‌وه‌یه‌كی زۆر نهێنی سنوردار ساز كرا له‌شاری هه‌ولێر كه‌به‌شداربوان به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ئه‌ژمێردران ئه‌توانم بڵێم یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و پارته‌بوو كه‌به‌ناكامڵی هاته‌دونیاو چاوی هه‌ڵنه‌هێنا، به‌ڕاستی زۆر دڵم پێی خۆش بوو كه‌كه‌سێكی گه‌نج له‌بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌م شێوه‌یه‌بیر بكاته‌وه‌هه‌نگاوی وا بهاوێت بۆ پێشكه‌وتنی گه‌له‌كه‌ی خۆی تاكو به‌ره‌و ئازادی و لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌رێت، به‌داخه‌وه‌له‌م كاته‌وه‌ئاگام لێی نه‌ماوه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌عه‌بدولمسه‌ور له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وساكه‌ی پارتی هاوڕا نه‌بوو، ئه‌م كۆبونه‌وه‌ی كه‌باسم كرد له‌وپه‌ڕی نهێنیه‌تی دا بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پێیان بزانیایه‌كه‌جموجۆڵێكی وای به‌ده‌سته‌وه‌یه‌زۆر كێشه‌یان بۆ دروست ئه‌كردو له‌وانه‌یه‌وه‌كو ماڵی حه‌مه‌داغای مێرگه‌سوری بیانخستبایه‌به‌ندیخانه‌و ئه‌م كاته‌ش هه‌ر خوا ئه‌یزانی چاره‌نوسی به‌كوێ ئه‌گه‌یشت ، بۆیه‌هه‌روا به‌نهێنی مایه‌وه‌هه‌تا ئیمڕۆ، ئه‌وه‌یه‌كه‌م جاره‌بیدركێنم، من وه‌عدم دابوو هه‌تا ماوم ئه‌و نهێنیه‌له‌ناو دڵمدا بمێنێته‌وه، به‌ڵام بۆ پشتگیری كردنی ئه‌م ڕۆڵه‌به‌ئه‌مه‌ك و ئازایه‌بۆیه‌ئه‌م بابه‌ته‌م نوسی ، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م هه‌وڵه‌سه‌ری بگرتایه‌ئیستا پارته‌كه‌ی ئه‌وان‌یه‌كێك ده‌بو له‌پارته‌سیاسیه‌كانی كوردستان و خه‌ڵكێكی زۆری به‌ده‌وره‌وه‌كۆ ئه‌بوه‌وه‌له‌ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كوردستان له‌بارزانی و سۆرانی و بادینی ،گه‌رمیانی و كوێستانی وه‌هه‌موو توێژه‌كانی تر پێك ده‌هات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وكاته‌ته‌نها له‌گۆراپانی سیاسی كوردستان پارتی و شیوعی بونیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕێكخراوێكی ماركیسی زۆر نهێنی كه‌له‌دوایدا یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیان لێ دروست كردن، به‌ڕاستی من باوه‌ڕم به‌هه‌موو قسه‌كانی عه‌بدولمسه‌ور بارزانی هه‌یه‌كه‌له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی گۆڤاری لڤین ئه‌نجامی دابوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شتێكی خه‌یاڵی نه‌وتوه‌به‌ده‌ر له‌بیرۆ بۆچونه‌كانی جارانی ئه‌م كه‌سه‌پێش ٣٧ ساڵ خاوه‌نی ئه‌م بیرۆكه‌پێشكه‌وتو خوازانه‌بوه‌بۆیه‌من بۆ مێژوو شایه‌دی ئه‌ده‌م بۆ ئه‌و مه‌وقیفه‌كوردانه‌ی كه‌هه‌یبوه‌له‌ڕۆژێكی وادا كه‌كه‌س نه‌بو له‌كوردستان بتوانێت به‌رامبه‌ر پارتی چاوی بكاته‌وه‌كه‌چی ئه‌م پیاوه‌زۆر ئازا‌و نه‌ترسانه‌له‌هه‌وڵ داب‌و بۆ دروست كردنی حیزبێكی ئۆپۆزسیۆن، شتێكی سه‌رسوڕینه‌ر بوو به‌تایبه‌تی كه‌سێك له‌خودی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ڕابه‌رایه‌تی ئه‌م كاره‌بكات شتی وا هه‌ر به‌قسه‌خۆشه‌به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیری قوڵی لێ بكه‌ینه‌وه‌بۆمان ده‌ر ئه‌كه‌وێت كه‌چه‌نده‌موجازه‌فه‌یه‌كی گه‌وره‌بوه‌له‌م كات و ساته‌كه‌پارتی له‌و په‌ری به‌هێزیدا بوو له‌كوردستان تازه‌جه‌ماعه‌تی مام جه‌لال تێكه‌ڵ ببونه‌وه‌هێشتا نه‌شوه‌ی سه‌ركه‌وتن لوتی به‌رنه‌دابون زۆر له‌خۆیان بایی ببون ، كه‌سێك نه‌مابو دژایه‌تی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وان بكات، ماوه‌یه‌كی كورت بوو به‌یانی ١١ ئازار ده‌رچوبوو هه‌رچی یه‌ك هه‌نگاو قاچی به‌هه‌ڵه‌بهاویشتایه‌بۆیان ئه‌بڕیه‌وه، بۆیه‌من باوه‌ڕم وایه‌عه‌بدولمسه‌ور بارزانی ژیانی له‌مه‌ترسیدایه‌چونكه‌شتێكی سروشتیه‌هه‌ركه‌سێك ڕكابه‌رایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بكات به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن كه‌سێكی ئاوا نزیكی خۆیان هه‌ڵبه‌ته‌جێگه‌ی نیگه‌رانی زۆربه‌ی خزمه‌كانیانه‌كه‌ئێستا هه‌مویان خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی باڵان له‌ناو حكومه‌ت و حیزب‌دا، باس كردنی شته‌كۆنه‌كان لای ئه‌وان به‌ئاسانی هه‌زم نه‌ده‌كرا، ئه‌وان نایانه‌وێت كه‌س كۆنه‌كایان بۆ به‌با بكاته‌وه‌و باس له‌شكانه‌وه‌و نه‌زانی ئه‌وان و كاڵفامی سیاسیان بكات له‌به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانیان، ئه‌وان ئه‌ڵێن ئێمه‌ڕۆڵه‌ی ئیمڕۆین، نان ئه‌و نانه‌ئیمڕۆ له‌خوانه‌ده‌سه‌ڵات و پاره‌له‌ژێر كۆنتڕۆلی ئه‌واندایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وا لێ ڕاهاتون كه‌س نه‌توانێت پێیان بڵێت هه‌ڵه‌تان كرد له‌فڵانه‌شوێن و له‌فڵانه‌كات، مه‌رج نیه‌ڕه‌خنه‌كان چۆن و هه‌رچی بێت هه‌تا ئه‌گه‌ر زۆر بچوكیش بێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆشیاندا بێت پێیان قه‌بوڵ ناكرێت لای ئه‌وان ته‌جاوز كردنه‌له‌سه‌ر پیرۆزی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ، به‌ڕاستی فێری ڕه‌فتارێكی دیكتاتۆرانه‌ی خراپیان كردون قه‌ناعه‌تیان به‌خۆیان هێناوه‌كه‌ئه‌وان هه‌رگیز هه‌ڵه‌ناكه‌ن و نه‌یانكردوه، هه‌ڵبه‌ته‌ئه‌م دیارده ترسناكه‌به‌زه‌ره‌ری خۆیان ته‌واو ئه‌بێت ئه‌گه‌ر به‌باشی بیری لێ بكه‌نه‌وه، سه‌دام و دار‌و ده‌سته‌كه‌ی باشترین نمونه‌ی زیندون بۆ هه‌موو كه‌سێك بیر له‌بونه‌دیكتاتۆریه‌ت بكاته‌وه،ئه‌وان ترسی گه‌وره‌یان هه‌یه‌له‌كورسی و ده‌سه‌ڵات و ئه‌م هه‌موو پاره‌و پوله‌ی‌كه‌له‌ژێر ده‌ستیاندایه نایانه‌وێت وا به‌ئاسانی له‌ده‌ستیان بچێت ، بۆیه‌وایان لێهاتوه‌له‌كه‌س قه‌بوڵ نه‌كه‌ن باسی كه‌م و كوڕیه‌كانیان بكات نه‌وه‌ك ببێته‌فاكته‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سكه‌وته‌كانیان زوتر له‌ده‌ست بده‌ن ،كاك عه‌بدولمسه‌ور لاپه‌ڕه‌یه‌كی هه‌ستیاری هه‌لداوه‌ته‌وه‌لای ئه‌وان كاری ئاوا به‌تاوانێكی گه‌وره‌تۆمار ئه‌كرێت بۆیه‌كه‌س بۆی نیه‌شتی وا بكات و ئه‌بێ ئه‌م نهێنیانه‌به‌داپۆشراوی بمێننه‌وه، به‌داوای لێبوردنه‌وه‌له‌كاك عه‌بدولمسه‌ور هه‌رچه‌نده‌هیچ لێكچونێك و به‌رابه‌ریه‌ك نیه‌له‌نێوان شێخ ستاری كۆنه‌وه‌زیرو پیاوی به‌عس و عه‌بدولمسه‌ور له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌بدولمسه‌ور ڕۆژێك له‌رۆژان له‌رژێم نزیك نه‌كه‌وتۆته‌وه‌یان بیری له‌خیانه‌ت نه‌كردۆته‌وه‌كه‌سێكی سه‌ر به‌رز و كورد په‌روه‌ر بوه، به‌ڵام هاوبه‌شیان ته‌نها له‌مه‌دا هه‌یه‌كه‌گۆڤار لڤین له‌به‌رواری ١٥ مایۆ ٢٠٠٨ چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵدا ساز كردوه‌لێره‌وه‌ئه‌توانم بڵێم عه‌بدولمسه‌ور هه‌ندێك داوی حه‌ساسی جوڵاندۆته‌وه‌مه‌زاجی خزمانی تێكداوه، ئه‌وه‌ی من بیزانم وا به‌ئاسانی لێی ناگه‌ڕێن زیاتر درێژه‌به‌م جۆره‌چاوپێكه‌وتنانه‌بات ، وه‌نابێ عه‌بدولمسه‌ور ئه‌وه‌نده‌دڵی به‌وه‌خۆش بێت كه‌له‌سلێمانی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی دایه‌و كه‌س ناتوانێت زه‌فه‌ری پێ ببات و خۆی لی بدات ئه‌گه‌ر وا بیر بكاته‌وه‌ئه‌وه‌به‌هه‌ڵه‌چوه، به‌یانی كاك مه‌سعود داوا له‌یه‌كێتی بكات كاك عه‌بدولمسه‌ور له‌سلیمانی ده‌ربكه‌ن هه‌رگیز دڵی ناشكینن و داوای لی ئه‌كه‌ن به‌زوترین كات سلێمانی جێ بهێلیت هه‌مومان ئه‌م ڕاستیه‌ئه‌زانین خۆشی ئه‌م هه‌قیقه‌ته‌حاشا هه‌ڵنه‌گره‌باش ئه‌زانێت و سه‌ری له‌مه‌سه‌له‌كان‌ده‌ر ئه‌چێت وا بزانم پێویست به‌وه‌ناكات ئامۆژگاری له‌كه‌س وه‌ر بگرێت، گشتمان دیمان به‌چی شێوه‌یه‌ك شێخ ستاریان تێرۆر كرد هه‌رچه‌نده‌له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عسدا بوو هه‌تا دوا ڕۆژی ڕوخانی سه‌دامی خوێن ڕیژ، به‌ڵام كاتێك كه‌گه‌ڕایه‌وه‌كوردستان خۆی به‌لایه‌نگری یه‌كێتی دا ئه‌ناو له‌سه‌ر ده‌ستی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ گه‌ڕایه‌وه‌كه‌ركوك، كه‌چی هه‌تا ئێستا كه‌س نه‌یتوانی بكوژه‌كانی بدۆزێته‌وه‌و ئاشكرایان بكات بۆ ئه‌وه‌ی بدرێن به‌دادگا وه‌كه‌سیش به‌ته‌مای ئه‌وه‌نیه‌تاوانباران ئاشكرا بن و بدرێن به‌دادگا‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیتفاقیه‌ی ئیستراتیجی نێوان پارتی و یه‌كێتی ڕێگا به‌كه‌س نادات ئه‌م جۆره‌لیكۆڵینه‌وانه‌ئه‌نجام بدات، له‌به‌نده‌نهێنیه‌كانیدا باس له‌م جۆره‌ڕوداوانه‌كراوه، كاتێك كه‌به‌نوێژی نیوه‌ڕۆ تیرۆریان كرد كه‌س له‌سه‌ری نه‌هاته‌وه‌ڵام! به‌ڵكو زۆر لایه‌ن هه‌بوون ده‌ستی تاوانیان بۆ یه‌كێتی درێژ كرد كه‌یارمه‌تی پارتی دابێت بۆ له‌ناو بردنی شێخ ستار به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كۆنه‌كای به‌با كردۆته‌وه‌و باسی ڕه‌حمه‌تی مه‌لا مسته‌فای بارزانی و هه‌ندێ شتی نهێنی كردبو له‌هه‌مان گۆڤاری لڤین كه‌ئێستا چاو پێكه‌وتنی له‌گه‌ل عه‌بدولمسه‌ور بارزانی ئه‌نجام داوه، شێخ ستار وه‌سیه‌تنامه‌ی خۆی نوسیبو ده‌یزانی هه‌ر ئه‌یكوژن مه‌حاڵه‌بیه‌ڵن ئاوا به‌ئاسانی پێ له‌زاد بنێت و له‌سه‌ری بچێت وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رچێت، خۆی وته‌نی ئه‌و ته‌نها عومری پیره‌مه‌ڕێكی مابوو بۆیه‌زۆر لای گرنگ نه‌بوو ده‌كوژرێت یان نا وه‌كو دیمان زۆر به‌ئاسانی له‌ناویان برد، هیوادارم عه‌بدول مسه‌ور دور بێت له‌م پێشبینیه‌ناخۆشانه‌ی كه‌ئێمه‌بیری لێ ئه‌كه‌ینه‌وه‌به‌ڵام شتێكی گرنگ هه‌یه‌ئه‌بێ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و سه‌ركردایه‌تی پارتی بیزانن هه‌ر كاتێك بیانه‌وێت كارێكی وا ئه‌نجام بده‌ن دژ به‌عه‌بدولمسه‌ور ئه‌وه‌مانای وایه‌بنه‌ماله‌ی بارزانی ده‌رگایه‌كی زۆر خراپ له‌خۆیان ئه‌كه‌نه‌وه‌له‌وانه‌یه‌ببێته‌هۆی له‌بار یه‌كچون و دروست بونی دوبه‌ره‌كی له‌ناو بنه‌ماڵه‌كه‌یان چونكه‌زۆر كه‌سی وه‌كو عه‌بدولمسه‌ور ئێستا په‌یدا بونه‌له‌ناو عه‌شیره‌تی بارزانیه‌كان، هه‌ر كارێكی نامه‌سئولانه‌بكرێت ده‌رهه‌ق به‌م پیاوه‌تێكۆشه‌ره‌ئه‌وه‌له‌قازانجی ده‌سه‌ڵاتدارانی بنه‌ماڵه‌دا نیه‌دیسان كۆنه‌برینه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه‌و زه‌مانی كاتی مونافه‌سه‌ی نێوان هه‌ردو خوا لێخۆشبوان شێخ ئه‌حمه‌د و مه‌لا مسته‌فا ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ناو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، من ئه‌ڵێم خۆزگه‌وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌ش بایی ئه‌وه‌نده‌دێموكراتیه‌تی تیا هه‌بوایه‌هه‌مو كه‌سێك به‌بێ ترس و سانسۆرێك بیتوانیایه‌به‌دڵی خۆی بۆچونه‌كانی بوڕوژاندایه‌به‌گیانێكی لێبوردویی لێی وه‌ر بگیرایه‌نه‌ك وه‌ڵامی سه‌لبی بدرێته‌وه‌و زمانی چه‌كی له‌گه‌ڵ به‌كار بێنن، جا گرنگ نه‌بو ئه‌م كه‌سه‌له‌بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بوایه‌یان تاڵه‌بانی وه‌یان كه‌سێكی ئاسایی ناو كۆمه‌ڵگای كورده‌واری ، مه‌به‌ستمان ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ئازادی تاكی كورد پارێزراو بێت، ئینجا ئه‌م كاته‌باوه‌ڕمان ئه‌كرد كه‌كورد به‌ره‌و قۆناغێكی تر سه‌ر كه‌وتوه‌و دوا ڕۆژێكی پڕشنگدار چاوه‌ڕوانمان ئه‌كات ، زۆر كه‌سی ڕوناكبیری وه‌ك عه‌بدولمسه‌ورمان هه‌بوه‌و ئیستاش هه‌مانه‌كه‌ناخیان پڕ بوه‌له‌شتی به‌سود و مێشكێكی پێشكه‌وتویان هه‌بوه‌خاوه‌نی بیر‌و بۆچونی ئازادیخوازانه‌بونه‌به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیاری كرا‌و بونه‌بۆیه‌نه‌یان توانیوه و بۆیان نه‌بوه‌بیرو بۆچونه‌كانیان نیشانی خه‌ڵك به‌ن، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌وایه‌كه‌سێكی ده‌نگ خۆش و به‌هره‌مه‌ند له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئاینی پایه‌به‌رز یان پێگه‌یه‌كی كۆماڵایه‌تیان هه‌بوه‌بۆیه‌ئه‌و كه‌سه‌نه‌یتوانیوه‌ئه‌م به‌هره‌یه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێت به‌خه‌ڵك هه‌ر له‌ناخی خۆیدا هێشتویه‌تیه‌وه‌هه‌تا دوا ڕۆژی ژیانی به‌م حه‌سره‌ته‌سه‌ری ناوه‌ته‌وه، خۆ له‌وانه‌یه‌ئه‌گه‌ر ڕێگای پی بدرایه‌زیاتر ناوی بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌رز ئه‌كرده‌وه، به‌ڵام چی بكه‌ین ئه‌وه‌حاڵی گه‌لی كورده‌ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه‌كه‌سانی وه‌ك عه‌بدولمسه‌ور به‌ئازادانه‌كاری سیاسی خۆیان بكردایه‌و كه‌س ڕێگر نه‌بوایه‌له‌پێشیان ئیستا له‌وانه‌بوو گه‌یشتبوه‌لوتكه‌ی سه‌ر كه‌وتن، بۆیه‌من داوا له‌م برا به‌ڕێزه‌عه‌بدولمسه‌ور بارزانی ئه‌كه‌م ئه‌بێ زۆر ئاگاداری خۆی بێت، ئیستا زه‌مان گۆڕاوه‌زۆر كه‌سی بێ‌ویژدان له‌ناو خودی بنه‌ماڵه‌كه‌یان په‌یدا بونه‌ڕه‌ش و سپی له‌یه‌ك ناكه‌نه‌وه، ته‌نها به‌ر ده‌می خۆیان لێ دیاره‌چاویان هیچ نابینێت، له‌وانه‌یه‌چه‌ند دیمانه‌یه‌كی له‌م بابه‌ته‌ئه‌نجامبدات ببێته‌هۆی ناڕه‌حه‌تی خزمه‌كانی و كێچیان بكه‌وێته‌كه‌وڵه‌وه‌و دور نیه‌بیر له‌تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌بكه‌نه‌وه و هه‌وڵی كپ كردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌نگه‌ئازاده‌بده‌ن، هه‌ڵبه‌ته‌به‌م ڕێگا كلاسیكانه‌ی كه‌تاكو ئێستا په‌یڕه‌ویان كردوه‌بۆ دامركاندنه‌وه‌ی‌جۆشی خه‌ڵكی كوردستان، به‌بۆچونی ئه‌وان چۆن ئه‌بێت یه‌كێك له‌بنه‌ماڵه‌كه‌یان زێده‌ڕۆیی بكات و بڵێ كاك ئیدریس و كاك مه‌سعود له‌كاتی خۆی هه‌ڵه‌یان هه‌بوه‌یان وه‌عده‌كانی خۆیان نه‌گه‌یاندۆته‌جێ، به‌بۆچونی ئه‌وان ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڕێزه‌ووتویه‌تی كارێكه‌دژ به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، به‌تێگه‌یشتنی ئه‌وان وه‌ك ئه‌وه‌وایه‌كه‌تۆ كفرێكت كردبێت، خۆت ئه‌زانی لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌كه‌سانه‌زۆر كورت بینانه‌یه‌هه‌رگیز بیر له‌ڕابوردو ناكه‌نه‌وه‌ته‌نها ئێستایان له‌به‌ر چاوه‌ئه‌م ڕۆژانه‌یان نه‌بیستوه‌كاتێك ئێوه‌له‌هه‌ولێر بون له‌سه‌ره‌تای ساڵانی شه‌سته‌كان ڕه‌وشی بارزانیه‌كان چه‌نده‌خراپ و نائارام بوو، هه‌روه‌ها كاتێك كه‌له‌كۆلیجی پۆلیس بوویت كه‌ووشه‌ی بارزانیت ئه‌نوسی زۆر له‌عه‌ره‌به‌شۆڤینیه‌كان دژایه‌تیان ئه‌كردیت به‌ڵام نه‌یان ئه‌توانی ئه‌م ناوه‌ت لێ قه‌ده‌غه‌بكه‌ن، زۆر له‌م كه‌سه‌بیر ته‌سكانه‌ی‌سه‌ریان له‌سیاسه‌ت ده‌رناچێت وا ئه‌زانن ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئێستا ئه‌یكه‌ن ئه‌وه‌سیاسه‌ته، نازانن‌ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوڕی فڵانه‌كه‌سن بۆیه‌ئه‌بێ بكرێن به‌به‌ر پرس له‌شوینێكی هه‌ستیار كار بكه‌ن، بۆیه‌من پێم وایه‌ئه‌بێ باش بیر له‌سه‌لامه‌تی ژیانی خۆت بكه‌یته‌وه‌ئه‌گه‌ر به‌ڕێزتان بڕیارتان داوه‌درێژه‌به‌خه‌بات به‌ن و بیر له‌وه‌بكه‌یته‌وه‌وه‌كو كه‌سێكی ئۆپۆزسیۆن له‌كوردستان كار بكه‌یت و خۆت بناسێنیت ده‌بێ خۆت ئاماده‌بكه‌یت بۆ هه‌موو پێشهاتێك كه‌ڕوبدات، به‌هه‌رحاڵ بۆچونه‌كانی تۆ كارێكی وا ئاسان نیه‌مه‌گه‌ر پێشتر ئه‌بێ ڕاوو بۆ چونه‌كانت له‌گه‌ڵ سه‌رانی لوتكه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌تان باس كرابێت دوای ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان ئه‌وه‌شتێكی تره، به‌ڵام به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان زۆر زه‌حمه‌ته‌له‌كوردستان بتوانیت كاری سیاسی ئه‌نجام بده‌یت و سه‌ركه‌وتو بیت، هه‌رچه‌نده‌من شكم له‌ئازایه‌تی تۆدا نیه‌هه‌تا ئێستا نه‌مزانیوه‌له‌شتی وا ترسا بوبیت به‌ڵام خۆپاراستن و وریا بونه‌وه‌شتێكی خراپ نیه‌پێویسته‌قه‌باره‌ی بیر‌و بۆچونه‌كانی خۆت بزانیت كه‌چه‌نده‌كاریگه‌ریان هه‌یه‌له‌سه‌ر دوا ڕۆژ و چاره‌نوسی بنه‌ماڵه‌كه‌تان خۆ له‌وانه یه‌به‌خێر بگه‌ڕیته‌وه‌بۆ هه‌مو لایه‌ك به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ئه‌وانیش ئه‌م هه‌قیقه‌ته‌بزانن و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن به‌بێ گرژی نواندن و به‌كار هێنانی توند‌و تیژی به‌هیوای سه‌ركه‌وتنتم.