رزگار احمد خۆشناو:
بنەماڵەى چنار سەعد عبدالله ئەم بنەماڵەیە هەر لەسەرەتاوە خێزانێكى هەژار بوونە، لەلادێ كۆچ دەكەن بۆ شار بارى ئابوریان هێندە خراپ بووە هەروەها لەبەر ئەوەش كە باوكیان مەلا بووە زیاتر ئیعتیمادیان لەسەر زەكات و سەرفترە بووە، بۆیە هەربەخێرى خەڵكى ژیاون و چاویان لەدەستى خەڵك بووە هەر وەریان گرتووە ئێستاش كەدەوڵەمەندیش بوونە فێربوونە بەدەست خۆیان نیە چاویان لەماڵى خەڵكە و تێرنابن، دواى راپەڕین بارى ئابووریان زۆرباشى لێهات بەڵام مامۆستا سەعد عبداللە هێندە مەجالى منداڵ و براكانى نەدەدا كە بەكیفى خۆیان دەستدرێژى و رەفتار بكەن دواى شەهیدبوونى لە رووداوى یەكى شوبات منداڵ و براكانى مامۆستا سەعد سەربەستیان وەرگرت لەگەڵ ئەوەشدا پارتى و سەركردایەتى و سەرۆكایەتى حكومەت پۆست و پارە و هاوكارى بۆ هەڵرشتن تاواى لێهات براو منداڵەكانى لە سنور دەرچوون هەروەها چەندین كێشە لەسەر وەرگرتنى پۆست كەوتە نێوانیان و مململانێ لەنێوانیان سەرى هەڵدا بۆیە دەیان كردەوەى قێزەوندیان ئەنجامدا بەرامیەر بە هاوڵاتیان بەتایبەتى ئەوانەى كە بەخراپە باسیان دەكردن یان ئەوانەى كە خەتەر بوون لەسەر بەرژەوەندییەكانیان هەروەها ئەوانەیان ئەزیەت دەدا كە نهیبَنیەكانیانى دەزانى چەند كەسانێكیان فێركردوو بچەنە ناو خەڵك و بەمۆبایل دەنگى ئەوكەسانە تەسجیل بكەن كە باسیان دەكەن بۆیە ئەم نەدیتكانە جاسوسیان لەسەر خەڵكى دانابوو ناوە ناوە كەسێكیان بە لێدان دەدا , بارى ژیانیان بەم شێوەیەى خوارەوە سوڕا بۆیان :-
1- چنار سەعد عەبدوڵا وەزیرى كاروبارى شەهیدان و ئەنفالكراوان ، سەرەتا وەزارەتەكەى بۆ چەند بەرژەوەندیەكى شەخسى و عائیلى بەكارهێنا بەم شێوەیەى خوارەو:-
أ- لەسەر میزانیەى وەزارەت چوو بۆ لەندەن و خۆى تەجمیل كرد كە زیاتر لە 40 رۆژى پێچوو كە گوژمەى خەرجیەكەى 11 دەفتەر دۆلاربوو .
ب- زەویەكى بازرگانى رووبەرى 5000پێنج هەزار مەتر وەرگرت لەسەر شەقامى گوڵان 40 مەترى بەناوى ئیستیسمار بۆ برۆژەیەكى گەورە كە داهاتەكەى بۆ كەس و كار شەهیدان بێت دواتر بەفێڵێك زەوییەكەى بەناوى براكەى كرد گۆران سەعد عبدالله ئەویش ئێستا زەویەكە دەفرۆشێت و داواى 100 سەد دەفتەر دۆلار دەكات تا ئێستا 80 هەشتا دەفتەریان پێداوە .
ت- مووچەى شەهیدى سەنگەرى بۆ زۆربەى موستەشار و سەرۆك جاشەكان بڕیوەتەوە كەلەپلەى یەكەمدان و موچەكەیان زۆرە، لەوانە فارس كەریم كەچەندین لاو و ژن و منداڵى بێ سەرو شوێن كردووە ، هەروەها سەرۆك جاشەكانى ترى وەك سلاح شینە و عیسا و موسا و رائید كاكل و عەولاتورگە و چەندانى تر
پ- جارێكیان 20 لاب تۆپى وەرگرت لە رێكخراوێك كە 16 لابتۆپى بردە ماڵەوە لەسەر مندالەكانى ماڵەوەى خۆیانى دابەش كرد و تەنیا 4لابتۆپى دابە كارمەندانى وەزارەتەكەى .
ج- سێ دۆنم زەوى زراعى وەرگرتووە و بەناوى خۆى كردووە لە مەڵا ئۆمەر
ح- سێ جاسوسى تایبەتى هەیە كەدەنگى خەڵكى بۆ تەسجیل دەكەن بریتین لەم ناوانە:- ئسماعیل ئەحمەد، دلاەر حسین ، سازان مەلا .
2- تاهیر عبدالله جێگرى پارێزگارى هەولێر
أ- لەگەڵ پێنج كۆمپانیا شریكە یەكێكیان ئیتالیە و هەموو جارێ ئیشیان پێدەدات بەموقابیلىفایدەیەكى زۆر، دووەمیان ئەڵمانیە ئەویش بەهەمان شێوە ، سێیەمیش توركیە چوارەم و پێنجەمیش ناوخۆیە .
ب- خانووەكى لەگەڕەكى بەختیارى دروست كردووە تەنها بۆ ئافرەتان و كارى سێكسى تیادەكات .
ت- جارێكیان لە ناوپارێزگا لەژورەكەى خۆیدا پڕدەداتە سكرتێرەكەى خۆى ئاشكرابووە و تیایدا سكرتێر تاوانبار كراو گواستراوە بۆ فەرمانگەیەكیتر.
پ- مەزرەعەیەكى هەیە بۆ ئەوەیە هەركەسێك باسیان بكات ئەوا ئەوكەسە دەرفێنن بۆ مەزرەعەكەیان و لەوێدا ئەشكەنجەى دەدەن دواتر لەئاقار فرەى دەدەن .
3- مەحەمەد عبدالله بەڕێوەبەرى بەرهەمى ئاژەلى لە وەزارەتى كشتوكاڵ ، تەنیا كچ و ئافرەتى لەدەورى خۆى كۆكردۆتەوە.
4- زاهیر عبداللە لەدائیرەى گومرگ بەڕێوەبەرى گومرگە، تەنیا خەریكى دزیكرنە.
5- گۆران سەعد عبدالله
أ- بەبێ بڕوانامەى پۆلى شەش لە كۆلیژى یاسا وەرگیرا
ب- ناردرا بۆ لەندەن لەسەر حیسابى بودجەى ئەنجوومەنى وەزیران بۆخوێندن راسب بوو بۆیە بە چور ساڵ تەواى كرد
ت- هیچ نازانێت لەرووى كۆمەڵایەتى و رۆشنبیرى و كەلتوورى تەنیا خەریكى كچ و مێبازییە ، جارێكیان داواى بنێشتى دەمى كچێك كردو بە 500 دۆلا بنێشتەكەى لەدەمى دەرهێنا.
پ- ئێستا دەیكەنە بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى دەرەوەى عێراق .
ج- كەنار سەعد عبدالله بەڕێەبەرە لە وەزارەتى وەرزش و لاوان ێرراعێكى زۆرى لەگەڵ خوشكەكەى جنار هەیە كە ئەویش داواى پۆستى وەزیراتى دەكات .
ح- ئامانج سەعد ئەویش داواى پۆست دەكات لەسراع دایە لەگەڵ خوشك و براو مامەكانى.ئەم بنەماڵەیە هێندە مەغرور بوونە خوێن بەرى چاویانى گرتووە ، زۆر تەماع بوونە دەستدرێژى دەخەنە سەر ماڵى خەڵك ،
ساڵى 2007 مانگى چوار، كابرایەك كەناوى (على)یە ئەندامى لق بوو لەبەرئەوەى باسى وەزیرى شەهیدانى كردبوو و دەنگى تەسجیل كرابوو بۆیە گەورەترین كێشەیان بۆ دروست كردوو ئەشكەنجەیان دا و توشى بەندینخانەشیان كرد بەهاوكارى ماساوچیانى نێو بەڕێوەبەرایەتى پۆلیس سیناریۆیەكیان بۆ دروستكردو كەوتە بەندیخانە ، بۆیە دواى ئەوەى لە بەندیخانە بەربوو ناچار بوو بە یەكێتى هاناى بۆ مەڵبەند برد لەمەترسى ژیانى خۆى .
ئەم بنەماڵەیە گەورەترین زوڵم لە خانەوادەیەك دەكەن و زیانى گیانى و ماددى زۆریان لێدەدەن ، بەزۆرى كچێكى خۆیان بەناوى كەنار سەعد عبدالله لە كورێكى خانەوادەكە بەناوى دلشاد موهەندیس مارەدەكەن و دواتر بەبێ تەڵاقدان بە 40 دەفتەر ، بەمێردى دەدەنەوە كابرایەك كە پێشتر پهیوهندی لەگەڵى هەبووە و ئێستاش ژن و پێنج منداڵیشى هەیە.
--------------------------------------------------------------------
زوڵمى بنەماڵەیەكى دەسەڵاتدار رزگار احمد كۆڕى
بنەماڵەى دلشادى موهەندیس ناسراوە بە بنەماڵەى (دایكە فەخرى)
ئەم خانمە ژنە بەجەرگە نمونەى بوێرى ژنى ئازاو پێشمەرگەى كوردە
لەساڵانى پێش هەفتاكانەوە تا دواى راپەڕین كە 9 منداڵى چاوگەشى تەمەن جیاوازى هەبوو توانى ئەم منداڵانە پێبگەینێت و هەموویان خوێندن تەواو بكەن، لەپشووى هاوین كاریان دەكرد و خەرجى وەرزى خوێندنیان دابین دەكرد، وێراى ئەمەش (دایكە فەخرى خۆى پیشەى دوورمان و رستن و چنینى دەكرد كە بژێوى ژیانى منداڵەكانى دابین دەكرد و سەربارى ئەوەش كۆمەكى و هاوكارى دەنارد بۆ كەس و كارەكانى لەشاخ و خەباتى پێشمەرگایەتى بە دابین كردنى جل و بەرگ و پارە و خۆراك بۆ پێشمەرگەكان، بەڵگەش لەسەر ئەوە لە ساتە دژوارەكانى ئەنفالدا چەندین بریندار و كەس و كارى ئەنفالكراوان لە ماڵى (دایە فەخرى) حەشار دەدران، تا رۆژگار گەیشتە ئەوەى منداڵەكانى دایە فەخرى گەیشتنە قۆناغى لاوێتى و ئەوانیش لەریێكخستنى نهێنى ناوشار و پێشمەرگایەتى بەشداربوون هەربۆیەش كوڕێكى دەستگیر دەكرێت لە دەستگاى ئەمنى بەعس و دوو كوڕیدیكەى لە خوێندن فەێل دەكرێن ،
چەندین جار جاش و ئەمنى بەعس هەلیان كوتاوەتە سەر ماڵى دایە فەخرى و راپێچى دەسگاى ئەمنى بەعس كراون،
بۆیە ژیانیان بەوپەڕى قات و قڕى و نەهامەتى بردۆتە سەر، بەم چەشنە دواى راپەڕین هەموو منداڵەكانى دایە فەخرى دەگەنە پیشەى خۆیان و ویژدانیان رازى دەبێت كە دەبینن بەرهەمیان بەفیڕۆ نەڕۆیشتووە و وڵاتەكەیان بەئازادى دەبینن.
(تكادەكەم ناوى مندالەكانى دایەفەخرى )بڵاو مەكەنەوە تەنیا پیتى یەكەمیان نەبێت، كوڕو كچەكانى دایە فەخرى بریتین لەم ناوانە لەگەل پێشەكانیان:-
1- ف. حوسێن پیشە دكتۆر (لەماوەى خوێندنى لە زانكۆ فەێل كرا لەسەر هەڵوێستى كوردایەتى و بەشداریكردنى لە خۆپیشاندان)
2- د. حوسێن پشە موهەندیس (لەماوەى خوێندنى زانكۆیى فەێل كرا لەسەر هەڵوێستى كوردایەتى و نەبوونى بە بەعسى)
3- ر. حوسێن پیشە ئەندازیارى كارەبایى ئێستا لەدەرەوەى وڵاتە لەماوەى خوێندنى لە دائیرەى ئەمنى بەعس دەستگیر كرا
4- ز. حسین مامۆستاى زانكۆ لەلایەن بەعسیەكانەوە لە تەمەنى 17 سالى ئەشكەنجە درا
5- ف. حوسێن مامۆستاى زانكۆ – زانكۆى سەلاحەدین ئەمیش دووسال لەخویندن دابڕا بەهۆى نەبوونى بە بەعس و جەیشى ناشەعبى
6- تا. حوسێن مامۆستاى پەیمانگا
7- ه. دەرچووى پەیمانگا
8- ن. حوسێن خوێندكارى زانكۆ كۆلێژى ئەندازیارى
9- ت. حوسێن خوێندكارى زانكۆ كۆلێژى كارگێڕى و ئابوورى
بەڵى ئەم خانەوادە روشنبیر و كورد پەروەرە وێراى ئەوەى لەسەر دەمانى رژێمى پێشووى عێراقیدا تەنگ و چەلەمەو دەستدرێژى كردنەسەریان زۆر دیوە ، ئێستاش لەسەر دەمى راپەڕین لەلایەن ئەو مەسئولانەى كەپێشتر یارمەتیان لەلایەن خانەوادەى دایە فەخرى بۆدەهات ئێستا گەورەترین غەدر و تەحەدایان لێدەكەن.
زۆربەى كەسایەتیەكانى شارى هەولێر لەم زوڵمە ئاگادارن هەروەها پەرپرسانى حزبى و پارێزگار و بەرپرسان لە پۆلیس و ئاسایش هەمووى ئاگادارن و لێى بێدەنگن، هەروەها بنەماڵەى بارزانیش بەشێك لە كێشەكە ئاگادارن بەڵام بەداخەوە لەلایەن تەرەفى بنەماڵەى (چنار سەعد عبداللە) و ئەوانەى دەتوانن ئاسانتر بگەنە سەركردایەتى و بنەماڵەى بارزانى ، ئەوا مەسەلەكە بەچەواشەیى بۆ بنەماڵەى بارزانى و سەركردایەتى پارتى و سەرۆكایەتى حكومەت دەگێڕنەوە و بێ هەڵوێستن ، جیا لەوەش ماستاوچى و هەلپەرستانیش تا پێیانكراوە لایەنگرى ماڵى چنار سەعد عبدااللە بوون چونكە مەێلەحەتیان لەگەڵ ئەواندایە .
پوختەى كێشەكە بەم شێوەیەیە:-
(سعد عبداللە) بەر لە شەهید بوونى كچەكەى خۆى لە دلشادى موهەندیس مارە دهكات بەرەزامەندى كچە و دلشادیش رازى دەكرێت بە مارەییەكى یەكجار زۆر ... دلشادى موهەندیس هێندە دەولەمەند نیە و ناتوانێ پێداویستى دەستگیرانەكەى دابین بكات بۆیە باوكى كەنار وەعد بەدلشاد دەدات و دەڵى من هەموو مەسرەفت دەكێشم ... پاشان سعد عبدالله شەهید دەبێت لە كارەساتى یەكى شوبات ... دواى چوار ساڵ دەستگیرانێتى دیارە ئەم كچە حهز له كوڕێكى بارزانى دەكات، دوای ئهوه که دهبێته ژنی دڵشاد، ههر پهیوهندی لهگهڵ بارزانییهکهدا دهمێنێت، بۆیه، بۆیە خۆى بەشایەنى كوڕە هەژارێكى وەك دلشادى موهەندیس دانانێت و بەردەوام دەبێت لەگەڵ كورە بارزانیەكەدا) ... دلشادى موهەندیسیش دەنێردرێتەوە ماڵى باوكى ... ئەوانیش زۆر نامەردانە بەبێ ئەوەى هیچ حیسابێك بۆ دلشادى موهەندیس بكەن، كچەكەیان بێ تەڵاقدان دەیدەنەوە بەشو بە كوڕە بارزانیەكە و حەقى ناموس 35 دەفتەر دۆلار وەردەگرن ، چەندین مەلاى ئاینى ئەم مارە بڕینە رەت دەكەنەوە دەڵێن مارەیى نایێت، بەڵام دواتر مەلا جەرجیس بە فڕو فێڵیك شەرعێك دەدۆزێتەوە و مارەى دەكات زۆربەى مەلاكان ئەم كردەوەیەیان پێ كفربووە ، لە هەمان ماوەشدا چەندین كێشە بۆ خانەوادەى (دایە فەخرى) دروست دەكەن تاوەكو ئەوان لە حەقى خۆیان بێدەنگ بن ...
بەڵى لەبەر ئەوەى ماڵى چنار سەعد عبداللە خاوەن دەسەڵاتن و پارەو چەندین پۆستى ئیدارییان لەبەر دەستدایە بەشێوەى یاسایى ماڵ و موڵكى (دایە فەخرى) كە بەو پەرى ماندوو بوون و ئارەقەى نێوچەوانیان پەیدایان كردووە. مال و مولكیان موسادەرە دەكەن، هەروەها كوڕێكیان كە مامۆستاى زانكۆیە ناوى (ز . حوسێن) دووجار دهیڕفێنن جارێكیان لە رۆژى 30/10/2007 جارى دووەمیش سەگ و سوارەكانیان بەناوى ئاسایش لەشەوى 26 لەسەر 27 ئەم مانگە 2008 دەیڕفێنن بۆ شوێنێكى نادیار و ئەشكەنجەى دەدەن ... ئەگەر چى ئەم جۆرە دیاردانە لەم سەردەمەدا لەلایەن هاوڵاتیانەوە روو لە كەمیە، بەڵام وادیارە ئەم كەلتورە لەلایەن بنەماڵەى مەسئولینەوە هەرماوە و لە پەناى پۆلیس و ئاسایش و چوارچێوەیەكى یاسایى بۆ دەدۆزنەوە، سەگ و سوارەكانیان پڕدەدەنە خەڵكانى بێتاوان ... هەر بۆیەش چەندین جار چەكدارەكانیان هەڵدەكوتنە سەر ماڵیان و سوكایەتى و هەرەشەیان لێدەكەن ئەمەش تادەگاتە ئەو ئاستەى (دایە فەخرى) توشى سەكتەى دڵ بێت و بكەوێتە نەخۆشخانە ... تائێستا بەداخەوە زۆریش بەداخەوە كە دایە فەخرى شۆڕشگێڕ و دایكى كە سوكارى ئەنفالكراوان دایكى پێشمەرگەكانى شاخ بەهۆى ئەم كردەوانەى بنەماڵەى چنار سەعد عبداللە لە جێگادا كەوتووە ، ترسیش لەنێو هەموو ئەندامانى خانەوادەكەى نیشتووە و بەداخەوەش بەر پرسان لێى بێدەنگن، بەم چەشنە خانەوادەى دایە فەخرى ئێستا لە نەهامەتیەكى یەكجار زەحمەتدا دەژین و بارى ئابووریان زۆر خراپە، زۆریش قەرزدارن، چونكە زەرەرى ماددى و جەستەییان لێداون .
بنەماڵەى چنار سەعد عبدالله بۆیە ئەم كردەوانە بەرامبەر بە خانەوادەى دایكە فەخرى دەكەن تاوەكو چاوترسیان بكەن و ئابروویان زیاتر نەچێت و ئەو پۆستانەى وەریان گرتووە لەدەستیان نەدەن ... شایانى باسە ئەم بنەماڵەیە ناویان بەوە رۆیشتووە كە زوو زوو كارى قێزەون بەرامبەر به هاوڵاتیان ئەنجام دەدەن ... زۆر مەغرور بوونە بەتایبەتى لەوەتەى باوكى رەحمەتیان (سعد عبداللە) شەهید بووە، لەژیاندا نەماوە منداڵەكانى سەربەستییان وەرگرتووە و بهڕهڵابوونه، نازیش بەسەر سەركردایەتیەوە دەكەن ، بەداخەوە منداڵەكان وەفایان بەرامبەر بە باوكیان نییە و گوێ بە سومعەى باوكیشیان نادەن .
تێبینى: بیرم چوو باس لە هاوسەرى دایە فەخرى بكەم ... هاوسەرەكەى ناوى (حوسێن گەردى)یەو لە ژیان نەماوە و شەهیدبووە و پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلول بووە .
ئەمەش وەفاو غرورى ماڵە مەسئولە بەرامبەر بەم كەسانەى كە لە رۆژانى سەخت و دژواردا بەكەڵكیان هاتوون . ماڵى خانەوادەى دایە فەخرى و حوسێن گەردى ساڵانى حەفتاكان لانەیەك بوو بۆ خەباتكار و شۆڕشگێڕانى ئەو سەردەم تا كۆتاییى هەشتاكان هەروەها پەنایەك بوو بۆ ئاوارە و لێقەوماوان كە تیایدا خۆیان مەلاس دەدا نمونەى وەك ئەم كەسانە:-
1- كۆسرەت رەسوڵ عەڵى، كە لەو ساڵەى دەرچوو بۆ شاخ دواى ئەوەى سایڵۆى ئاگرتێبەردا بەدەستى حوسێن گەردى.
2- مامۆستا سەعد عەبدوڵا ماوەى تەواوكردنى خۆێندنى پەیمانگاى هەرلە ماڵى ئەم خانەوادەیە تەواو كرد تا رووى لە شاخ كرد، ئەوانیش كۆمەكیان بۆى دەناردە شاخ،
3- شەهید عەلى هەژار تا دەستگیركردنى لە دائیرەى ئەمن و شەهیدبوونى هەموو كۆبوونەوە و چاڵاكیە كانى لە نێو ماڵى ئەم خانەوادەیە دەستپێدەكرد .
4- شەهید كاردۆ گەڵاڵى پەیوەندیەكى بەتێنى لەگەڵ ئەم خانەوادەیە هەبوو، هەر كە دەهاتە نێو شار ئەوا لەماڵى ئەم خانەوادەیە دەگیرسایەوە و چالاكیەكانى دەسپێدەكرد ،
5- بەر لە مانەش عەلى شەعبان و حەسۆمیرخان پەیوەندییەكى بەتینیان لەگەڵ ئەم خانەوادەیە هەبوو، هەروەها فارس باوە و خالید ئاژگەیى.
6- دواى ئەمانەش خەسرۆ شێرە و شاخەوان عەباس و ئەرسەڵان بایز، كە جارێكیان ئەرسەلان بایز بریندار دەكرێت، ئەوان لە هەولێرەوە یارمەتى و دەرمانى بۆ دەنێرن تا بەبریندارى دەینێرنە ئێران.
ئەم خانەوادەیهی، که خزمەتى هەموو بیروراجیاوازەكانیان كردووه، چەندین جار خزمەتیان بۆ شوعیەكانیش ناردووە، كەچى لەلایەن خانەوادەى سعد عەبدووڵا بە گەورەترین زوڵم وەڵامى خەبات و تێكۆشان و چاكەكانیان دەدەنە.