دهستپێک : ههواڵ : ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت بە ڕووداوەكەی ڤییەنا و گرتنی مەسرور بارزانی
مهیلی بکه بۆ هاوڕێکهت |
چاپی بکه |
ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت بە ڕووداوەكەی ڤییەنا و گرتنی مەسرور بارزانی

February 21,2008 كوردستانپۆست پاش نیوەڕێی 19 – 02 – 2008 پیاوەكانی مەسرور بارزانی، كە بریتی بوون لە 5 كەس، لە شەقامێكدا نزیك ئەو كتێبخانەیەی د. كەمال سەردانی كردووە، لێی دێینە دەست و بە خەستی برینداری دەكەن، هەروەكوو لە دەمی د. كەمال خۆیەوە كە لە خەستەخانە بە پەیامنێرەكەمانی ڕاگەیاند، دەڵێ مەسرور بارزانی خۆی هاوكاری ئەو كارە تیرۆریستەیەی كردووە و لێی داوم، دوای ئەوە ویستوویەتی ڕابكات، بەڵام ئەم بە زمانی ئەڵمانی هاواری كردووە، ئیتر شۆڤێری تاكسییەكە هەڵی نەگرتووە، لە هەمان كاتدا پۆلیس گەیشتۆتە شوێنی ڕووداوەكە، گرتوویانن. (ئەمە پووختەی قسەكانی د. كەمالە). ئەوەی دەمێنێتەوە كە كوردستانپۆست قسە و ڕوونكردنەوەی خۆی لە سەر بدات، ئەمەی خوارەوەیە: پارتیی دیموكراتیی كوردستان (كە نە پارت و نە دیموكرات و نە كوردستانییە) لە ڕوونكردنەوە و قسەی شەرمنانەی خۆیدا، هەروەها لە ژێر پەچەی تەریقیی، بەنافەرمیی ڕایدەگەیەنن، كە مەسرور بارزانی لە نەمسا نییە و ئەو ڕووداوەش درۆیە و ڕاستی تێدا نییە، بەم زووانەش مەسرور بارزانی بۆ كوردستان دەگەڕێتەوە... پێشەكی لێرەدا بۆ بەدرۆخستنەوەی ئەم خاڵەیان ئەوە وەبیر دەهێنینەوە، كە خوودی چەند كەناڵێكی تەلەفیزیۆنی پارتی، هەروەها چەند ڕۆژنامەیەكی ناوەوەی كوردستان، لە پێشیانەوە (هاوڵاتی) پێش دوو هەفتەیەك ئەوەی نووسی كە مەسرور بارزانی بۆ نەمسا دەچێ، بەڵام لە بەر ئەوەی ئەو ژمارەیە نەخراوەتە نێو ئەرشیڤی سایتەكەیانەوە، ئێمە نەمان توانی لێرەدا ئاماژە بە ژمارە و ڕۆژی بڵاوبوونەوەی هەواڵەكە بكەین. ئەوانەی كە ئاگاداری پشت و دوای ڕووداوەكان نیین، ئێمە ئەمانەیان بۆ دەگێڕینەوە، كە ماوەیەكە دەزگای پاراستن، بە هاوكاری دەزگای زانیاریی، كە ڕەنگە ڕاستتر وایە بڵێین باڵێكی ناو یەكێتیی، پلانێكیان بە دەستەوەیە بۆ لێدانی ئەو دەنگە ئازاد و نووسەرانەی كە لە تاراوگە و دەرەوەی كوردستان، دەسەڵاتی گەندەڵی كوردییان هەراسان كردووە، بۆیە ئیستا پێكەوە بڕیاریان داوە هانا بۆ كاری تیرۆریستانەی وەك، جنێو، سووكایەتیی پێكردن، هەڕەشەی كوشتن لە خوود و كەسوكاریان، گەڕان بۆ دەستكەوتنی زانیاریی لە سەر ناونیشانی ماڵ و شوێنی كار و كەسایەتیی، هاتنی مەسرور بارزانییش وەكوو سەرۆكی دەزگای پاراستن بۆ نەمسا و چوونی مەلا بەختیار بۆ چەند وڵاتێكی ئەوروپیی، لە كاتێكی ئاوادا، جێگەی گومانە كە ئەمانەش، سەرەتاڵی ئەو گڵۆڵەیەن كە دەیانەوێت تلۆری بكەنەوە بەسەر ئەو نووسەر و ڕۆژنامەنووس و دەنگە ئازادانەی لە ئەوروپا چالاكی گەرمیان دەست پێكردووە. ئەوەندی ئێمە ئاگادارین، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە كاتی هاتنی مەسرور بۆ نەمسا، چەند كەسانێكی چەقاوسوو، چەقۆكێش و تاوانباری نێو ڕێزەكانی پارتیی، خۆیان گەیاندۆتە نەمسا و لەگەڵ مەسروردا كۆبوونەویان ئەنجام داوە، هەموو ئەم زانیاریانە لە لایەن ئێمەوە دراوە بە پۆلیسی چەند وڵاتێكی ئەوروپیی. ئەوەی دەمێنێتەوە، ئەوەیە كە لە خوێنەری بگەیەنین و بۆتانی ڕوون بكەینەوە، كە یاسای ئەم وڵاتانەی ئەوروپا، وەكوو كوردستان نییە، كە هیچ كەسێك لە ڕوودانای كارێكی وادا وەكوو كوردستان بە بێ لێپرسینەوە، دەستبەسەر بكرێت، بەڵكوو مەسرور بارزانی وەكوو زانیاری دەست ئێمە كەوتووە، پەساپۆرتەكەیان لێسەندۆتەوە و دوای ئەوەی لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت، ڕەنگە مەرەخەسی بكەن، لە ڕێگای پارێزەرێكەوە، پێی دەڵێن، بۆ ڕۆژی دادگا دەبێت بێتەوە و لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەكرێت. ئەمە ئەوە دەگەیەنێت، ئەگەر مەسرور لە پڕێكدا خۆی بە كوردستاندا كردەوە، ئەوە ناگەیەنێت هەواڵەكە ڕاست نەبووە، بەڵكوو لە كاتێكی تر و لە ڕۆژی دیاریكراودا دەبێ مەسرور بگەڕێتەوە بۆ نەمسا. لە ئیستاوە پارتیی و ڕاگەیاندنەكانی پارتیی خۆیان بۆ ئەوە ئامادەكردووە، كە لەگەڵ گەڕانەوەی مەسروردا، ڕووداوەكە بشێوێنن وبە لاڕێیدا بەرن، بۆیە ئێمە بەم ڕوونكردنەوەیە هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە، كە بەڵێ هەواڵەكە هەمووی ڕاستە و كەمی هەبێ، زیادی نییە، گەڕانەوەی مەسروریش بۆ كوردستان هیچ لە ڕاستیی و دروستیی ئەو هەواڵە كەم ناكاتەوە. ئەم چەند دێڕەی ئێمەش لێرەدا نووسیمان تەنها بۆ تیشك خستنە سەر هەوڵەكانی پێشووترمانە. ئێمە بەردەوام دەبین لە سەر بەدواداچوون و وەرگرتنی زانیاری زیاتر. كوردستانپۆست
http://www.kurdistanpost.info/news/173.html
29505 جار بینراوه
|
|
|
|